وه‌زیری وزه‌ی میسڕ ئاشكرای كرد، وڵاته‌كه‌ی ده‌ست به به‌رهه‌مهێنانی گازی سروشتی له كێڵگه‌ی گازی زه‌به‌لاحی "زوهر" له ده‌ریای ناوه‌ڕاست ده‌كات.
تارق مه‌لا وه‌زیری وزه‌ی میسڕ له
لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانی ئاشكرای كرد، قاهیره ده‌ست به به‌رهه‌مهێنانی گازی سروشتی له كێڵگه‌ی زوهر ده‌كات، كه ده‌كه‌وێته ده‌ریای ناوه‌ڕاست و مه‌زه‌نده‌ی بوونی یه‌ك ملیار و 750 ملیار پێی سێجا گازی سروشتی ڕۆژانه له مانگی ئاب/ئۆگه‌ستی ئه‌مساڵه‌وه ده‌ربهێنین.
زیاتر گوتی ڕیژه‌ی گشتی به‌رهه‌مهێنانی ناوخۆیی له گازی سروشتی میسڕ به‌رنامه‌ی وردی بۆ داڕێژراوه و ده‌مانه‌وێ ڕۆژانه بیگه‌یه‌نینه شه‌ش ملیار پێ سێجا و هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ی بكه‌ین و ده‌مانه‌وێ یه‌كه‌ی سێیه‌می وێستگه‌ی چاره‌سه‌ركردنی گازی سروشتی له پرۆژه‌ی كێڵگه‌ی زوهر بخه‌ینه‌گه‌ڕ.
میسڕ پلان و ستراتیجێكی وردی داڕشتووه و ده‌یه‌وێ تا سه‌ره‌تای ساڵی 2019 له ڕووی وزه‌وه به ته‌واوی پشت به‌خۆی ببه‌ستێ و داهات و بودجه‌ی وڵاته‌كه تا ئاستێكی مه‌زن به‌ره‌و پێشه‌وه ببات.
له ساڵی 2015 كۆمپانیای "ئینی" ئیتاڵی كێڵگه‌ی گازی سروشتی زوهری له كه‌ناروه‌كانی ده‌ریای ناوه‌ڕاست و له ئاوه‌كانی میسڕ دۆزییه‌وه، یه‌ده‌گی ئه‌و كێڵگه‌یه به 30 تریلیۆن پێ سێجا مه‌زه‌نده ده‌كرێ، له‌و كاته‌وه میسڕ ده‌ستی به وه‌به‌رهێنان له گازی سروشتی كرد و ئێسته ڕۆژانه 5.7 ملیار پێی سێجا گازی سروشتی به‌رهه‌م ده‌هێنێ و ده‌یه‌وێ ته‌نیا ئاستی به‌رهه‌م له كێڵگه‌ی زوهر بۆ ملیارێك و 750 ملیۆن پێ سێجا به‌رز بكاته‌وه.