دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى پارچه ڤیدیۆیه‌ك له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانى هه‌واڵ ئه‌وه‌یان بڵاو كردووه‌ته‌وه كه ژنێكى ئێرانى بۆ یه‌كه‌م جار ڕووبه‌ڕووى پۆلیسى ئاداب ده‌بێته‌وه و به شه‌ق لێیان ده‌دات.
له میترۆیه‌كی تارانی پایته‌ختی ئێران، ژنێكى ئێرانی به‌ره‌نگاری سێ خانمی پۆلیسی ئاداب بووه‌وه كه داوایان لێكردبوو سه‌رپۆشه‌كه‌ی بپۆشێت، و خۆى پۆشته بكات له‌به‌ر بوونى یاسا ئیسلامییه‌كان له ئێران.
ڕووداوه‌كه له میترۆی ده‌روازه‌ى ده‌وڵه‌ت له تاران ڕوویداوه و ژنه‌كه كه به پۆلیسه ژنه‌كانى تر‌ى گوتووه: "حه‌زم له چی بێت ئه‌وه له‌به‌ر ده‌كه‌م، ئێوه حه‌قی ئه‌وه‌تان چییه، خۆ دایك و باوكم نین"، دواتر تووڕه تر ده‌بێت و شوێنیان ده‌كه‌وێت و به‌شه‌ق لێیان ده‌دات.
دواى دروستبوونى گرژییه‌كى زۆر یه‌كێك له كارمه‌ندانی میترۆكه دێته نێوانیان و لێكی كردوونه‌ته‌وه.
مانگی ڕابردوویش گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی تر بڵاو بووه‌ته‌وه كه پۆلیسی ئادابی ئێران له‌ناو پاركێكدا و به به‌رچاوی خه‌ڵكه‌وه زۆر به توندی له ژنێكى وڵاته‌كه‌یان ده‌ده‌ن و هۆكاره‌كه‌یش ئه‌وه‌یه كه ڕه‌نگی له‌چكه‌كه‌ی سووره و ئه‌و ڕه‌نگه‌ی پۆشیویه‌تى قه‌ده‌غه‌یه.
له مانگی شوباتی 2018یش ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران 29 له‌و ژنانه‌یان گرت كه هه‌ڵمه‌تێكی له‌چك لابردنیان له‌ناو تارانی پایته‌خت ده‌ستی پێ كرد و به به‌رچاوی خه‌ڵكه‌وه به‌بێ له‌چك سوڕانه‌وه و هه‌ندێكیشیان له شوێنه گشتییه‌كاندا وه‌ستابوون و له‌چكه‌كانیان كردبوویه‌وه به دارێكه‌وه و به‌رزیان كردبوویه‌وه.