مارینا عوبەیدی شاجوانی شاری بەغدا و شاجوانى له‌شجوانى وڵاتانى عه‌ره‌بى، وەك كچە شۆخێكی تۆڕی ئینستاگرام ناسراوە و لە چاوپێكەوتنێكی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژە بەو كەسە دەكات كە دەیەوێت ببێتە هاوسەری، ئاماده‌یشه خۆى له پێناوى بفڕۆشێت ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه به ته‌واوى هۆگرى ئه‌و بێت.
مارینا لەباسكردنی ئەو كەسەدا كە ئەم ئامادەیە ببێتە هاوسەری گوتتى: "ئامادەم لەپێناویدا تاوانی كوشتن ئەنجام بدەم و خۆیشم بۆى بفڕۆشم، بابەتی ئەوینداری و هاوسەرگیریم دواخستووە و نامەوێت بكەومە پێوەندییەكی كاتی و شكستخواردوو، بەشوێن پیاوێكدا دەگەڕێم كەهەموو تەمەنم لەگەڵیدا ژیان بەرمە سەر".
هه‌وادارانى ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ى مارینایان به‌لاوه سه‌یر بووه و پێان گوتووه كه پڕۆسه‌ى هاوسه‌رگیرى ئه‌وه نییه كه تۆ بیرى لێ ده‌كه‌یته‌وه.
مارینا عوبەیدی شاجوانی شاری بەغدا و شاجوانى له‌شجوانى وڵاتانى عه‌ره‌بى، له ساڵى 2016 ئه‌و دوو نازناوه‌ى به فه‌رمى وه‌رگرت، ته‌مه‌نى 27 ساڵه و هاوسه‌رگیرى نه‌كردووه، خاوه‌نى بڕوانامه‌ى په‌یمانگاى هونه‌ره جوانه‌كانه، كارى مۆدێل ده‌كات له وڵاتانى عه‌ره‌بى.