دوا بڕیارەكەی گریزمان ئاشكرا كرا

:: PM:03:09:14/06/2018 ‌

سەرچاوە رۆژنامەوانییەكان ئاشكرایان كرد كە ئەنتوان گریزمانی ئەستێرەی فڕەنسی بڕیاریداوە بۆ وەرزی داهاتوو هەر لە ریزی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید بمێنێتەوە و نەچێتە یانەی بەرشەلۆنە.

كۆواری (فڕانس فوتباڵ)ی فڕەنسی ئاشكرای كرد: گریزمان ئەمڕۆ پێنجشەم بڕیاری مانەوە لە یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید دەدات دوای ئەوەی یانەكە رازی بوو لەسەر زیادكردنی مووچەی ساڵانەكەی بۆ 26 ملیۆن یۆرۆ.

سەرچاوەكە ئاشكراشی كرد، گریزمان گرێبەستێكی نوێ لەگەڵ یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید ئیمزا دەكات و تێیدا مەرجی هەڵوەشاندنەوەكەی پووچەڵ دەكاتەوە كە دەبێتە 100 ملیۆن یۆرۆ.

گریزمان كورتە ڤیدیۆیەكی لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (تویتەر) بڵاو كردبووەوە و تێیدا ئاماژەی بەوەدابوو كە ئەمڕۆ پێنجشەم لەچەند سەعاتی دهاتوودا بڕیاری كۆتایی دەدات سەبارەت بەمانەوە یان رۆیشتن لە یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید.

ماڵپەڕی (سپۆڕت)ی كەتەلۆنی ئاماژەی بەوەدابوو كە بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە هیوای تەواویان هەبوو كە گریزمان بڕیاری پەیوەندیكردن بە یانەكەیانەوە دەدات و ریزی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید جێدێڵێ.

جۆسیپ ماریا بارتومیۆی سەرۆكی یانەی بەرشەلۆنە گرینگییەكی رادەبەدەری بە گرێبەستەكەی گریزمان دابوو و خۆی سەرپەرشتی كارەكانی دەكرد و بڕیاریدابوو بەهەر نرخێك بێت گرێبەستی ئەم ئەستێرە فڕەنسییە بۆ وەرزی داهاتووی یانەكەی بەدەست بێنێ.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م