ناوه‌ندی گه‌ردوونناسی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م به فه‌رمی ئاشكرای كرد، ئه‌مڕۆ دوا ڕۆژی مانگی ڕه‌مه‌زانه و سبه‌ی یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان ده‌بێ.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكی ناوه‌ندی گه‌ردوونناسی نێوده‌وڵه‌تی هاتووه، كه‌مێك پێش ئێسته توانرا مانگ له ئاسمانه‌وه ببینرێ و به‌مه‌یش ده‌رده‌كه‌وێ كه سبه‌ی یه‌كه‌م ڕۆژی مانگی شه‌واله كه ده‌كاته یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی ساڵی 1439ی كۆچی.
ناوه‌نده‌كه له لووتكه‌ی چیای حفیت له شاری ئه‌لعین به ئامێری ته‌لیسكۆبی پێشكه‌وتوو چاودێری وردی ئاسمانیان كردووه و توانیویانه مانگ به‌دی بكه‌ن، به‌وهۆیه‌وه دووپاتیان له‌وه كرده‌وه، كه سبه‌ی یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان ده‌بێ.
هه‌ریه‌ك له محه‌مه‌د عوده و ئیبراهیم غه‌نیمات و ئوسامه غنام و سامح ئهلعشی و مه‌حموود عه‌لوان به‌شداربوون له ڕوانین له ڕێی تهلیسكۆبهوه بۆ ئاسمان و بڕیاردان له ڕاگه‌یاندنی دوا ڕۆژی مانگی ڕه‌مه‌زان و یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی ئه‌مساڵ.
ناوه‌ندی گه‌ردوونناسی نێوده‌وڵه‌تی باره‌گای سه‌ره‌كی له شاری ئه‌بوزه‌بی وڵاتی ئیماراته و به ئامێری زۆر پێشكه‌وتوو چاودێری گه‌ردوون ده‌كات و پرسی سه‌ره‌تا و كۆتایی مانگه‌كانی ساڵنامه‌ی كۆچی یه‌كلا ده‌كاته‌وه.
ئه‌و ڕاگه‌یه‌نراوه‌ی ناوه‌ندی گه‌ردوونناسی نێوده‌وڵه‌تی له كاتێكدایه نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ڕوانگه‌ی گه‌ردوونی میسڕ و سعوودیه و به‌حرێن و ئیمارات و قه‌ته‌ر و كوێت دووپاتیان له‌وه كرده‌وه، سبه‌ی دوا ڕۆژی ڕه‌مه‌زان ده‌بێ و ڕۆژی شه‌موو ده‌بێته یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان.