گه‌نجێكی ده‌وڵه‌مه‌ندی نێجیریا دوای مردنی باوكی، بڕیاری دا له جیاتی ناشتنی له‌ناو تابووتی ئاسایی، ته‌رمه‌كه‌ی بخاته ناو ئۆتۆمبێلێكی مۆدێل به‌رز و ناوازه‌ی بی ئێم ده‌بلیۆ و بیخاته ژێر گله‌وه.
ئه‌بو زویك
گه‌نجه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كه‌ی نێجیریا دوای كۆچی دوایی باوكی بڕیاری دا، ئۆتۆمبێلێكی پێشكه‌وتووی له جۆری بی ئێم ده‌بلیو بۆ بكرێ، به نرخی هه‌شت ده‌فته‌ر و هه‌شت هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، به‌شێوه‌یه‌كی ڕێكپۆشانه ته‌رمی باوكی له ناو ئۆتۆمبێله‌كه جێگیركرد و دواتر باوكیان به ئۆتۆمبێله‌كه‌وه خسته ژێر گله‌وه.
ئه‌و كاره‌ی گه‌نجه نێجیرييه‌كه دوای ئه‌وه هات، به‌ڵێنی به باوكی دابوو، كه ئۆتۆمبێلێكی مۆێل به‌رز و زۆر پێشكه‌وتووی بۆ بكڕێ، به‌ڵام ئه‌و به‌ڵێنه‌كه‌ی نه‌برده سه‌ر و باوكی مرد، بۆیه بڕیاری دا، له دوای مردنی باوكی به‌ڵێنه‌كه‌ی بێنێته‌دی و ته‌رمه‌كه‌ی له‌ناو ئۆتۆمبێلێكی بی ئێم ده‌بلیوه‌وه دابنێ، ئنجا بیخاته ژێر خاكه‌وه.
گۆڕی باوكی هێنده‌ی قه‌باره‌ی بی ئێم ده‌بلیوه‌كه فره‌وان كرا‌و و به قوڵایی مه‌ترێك و 80 سانتیمه‌تر قووڵكرا و دوای دانانی بی ئێمه‌كه كه ته‌رمی باوكیشی تێدا بوو، خۆڵی به‌سه‌ردا كرا، وێنه‌كانی ئه‌و حاڵه‌ته تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ژاندووه و هه‌مووان باس له بێ به‌ڵێنی كوڕه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كه به‌رانبه‌ر باوكی ده‌كه‌ن.