شاره‌زایانی كۆمپانیای دیفاینتی تایبه‌ت به بواری ئاسایشی زانیاری هۆشداریان دا له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسێكی ئه‌لیكترۆنی مه‌ترسیدار، كه ده‌توانێ هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ته‌واوی كۆمپیوته‌ره‌كانی سه‌ر گۆی زه‌وی دروست بكات.
شاره‌زایان هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن،
ڤایرۆسه نوێكه ناوی بابایاگایه "BabaYaga" سه‌رچاوه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن هاككه‌رزانی ڕووسیاوه‌یه‌وه، ده‌توانێ ته‌واوی كۆمپیوته‌ره‌كان ببڕێ و بۆ هه‌میشه له كاریان بخات، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پرۆگرامی ئه‌نتی ڤایرۆسیش له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كان بوونی هه‌بێ. جیا له‌وه‌یش توانای هه‌یه ده‌ست به‌سه‌ر ته‌واوی فایله‌كانی ناو كۆمپیوته‌ره‌كان بگرێ و به ویستی خۆی مامه‌ڵه‌یان پێوه بكات.
جێی باسه ئه‌مجۆره ڤایرۆسه توانیویه‌تی سیسته‌می وۆرپرێسیش ببڕێ، كه تایبه‌ته به به‌ڕێوه‌بردنی ماڵپه‌ڕه‌كان و دروستكردنیان، به ته‌واوی ده‌ستی به‌سه‌ر ئه‌و ماڵپه‌ڕانه گرتووه، كه له ڕێی وۆردپرێسه‌وه دروست كراون، سه‌رجه‌م داتابه‌یسی ماڵپه‌ڕه‌كانی وۆردپرێسی كۆنتڕۆڵكردووه.
به‌گوێره‌ی دوا زانیاری میدیاكانی تایبه‌ت به بواری ته‌كنه‌لۆجیا، تا ئێسته 20%ی ئه‌و ماڵپه‌ڕانه‌ی به وۆردپرێس دروستكراون له‌لایه‌ن ئه‌و ڤایرۆسه‌وه به ته‌واوی تێكشكێنراون و له‌كار وه‌ستاون، بۆیه شاره‌زایان هۆشداری ده‌ده‌ن، كه ئه‌گه‌ر ئه‌مجۆره ڤایرۆسانه به به‌رده‌وامی بڵاو بكرێنه‌وه، ئاسایشی ئینته‌رنێت و ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری به ته‌واوی له مه‌ترسیدا ده‌بێ و هیچ كه‌س پارێزراو نابێ.