كۆمپانیای مایكرۆسۆفتی ئه‌مه‌ریكی تایبه‌ت به بواری ته‌كنه‌لۆجیا بڕیاری دا، له پێشانگه‌ی "E3" بۆ ئه‌لیكترۆنیات، هه‌واڵی خستنه‌ڕووی نه‌وه‌ی نوێی ئێكس بۆكس به هه‌وادارانی ڕا بگه‌یه‌نێت.
له پێشانگاكه مایكرۆسۆفت دووپاتی كرده‌وه، كه ئێسته كار ده‌كات له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی ئێكس بۆكس تا له ساڵی 2020 نه‌وه‌یه‌كی نوێی ئێكس بۆكسی تایبه‌ت به یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان به‌رهه‌م بهێنێت و بیخاته بازاڕه‌وه.
پێگه‌ی "
Thurrott" بڵاوی كردووه‌ته‌وه، مایكرۆسۆفت به نیازه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر پێشكه‌وتوو نه‌وه‌ی نوێی ئێكس بۆكس به‌رهه‌م بهێنێت، به ته‌واوی سه‌رنجی عاشقانی یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان له ڕێی ئینته‌رنێته‌وه بۆخۆی ڕابكێشێت.
پێشبینی ده‌كرێ، ئێكس بۆكسی نوێ كه له ساڵی 2020 بڵاو ده‌كرێته‌وه ناوه‌كه‌ی گۆڕانكاری به‌سه‌ردا بێ، له جیاتی ئێكس بۆكسی ناوی ئه‌و ئامێره نوێیه سكارلێت ده‌بێ، به پرۆسیسه‌رێكی زۆر پێشكه‌وتوو و تایبه‌تمه‌ندی تازه‌وه دروست ده‌كرێ، تا به‌شێوه‌یه‌كی زۆر باش جێی خۆی له دڵی هه‌وادارانی بگرێته‌وه و ئه‌و یارییانه‌یشی كه به‌و ئامێره نوێیه ئه‌نجام ده‌درێن، به ئاسایی ده‌توانرێ له كۆمپیوته‌ر و مۆبایله زیره‌ك و تابڵێته‌كان وه‌ربگیرێ و به ئامێره‌كه‌وه پێوه‌ست بكرێ.