دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ڕه‌شه‌بایه‌كی به‌هێز له سنووری شارۆكه‌ی ئاكرێی گرته‌وه، به‌وهۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك ستوونی كاره‌با به‌سه‌ر خانووی هاووڵاتییان كه‌وتنه خواره‌وه.
هاووڵاتییه‌كی شارۆكه‌ی ئاكرێ به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ڕه‌شه‌بایه‌كی زۆر توند و به‌هێز ئاكرێی گرته‌وه، به‌وهۆیه‌وه چه‌ند ستوونێكی كاره‌با به‌سه‌ر ماڵه‌كانی گه‌ڕه‌كی ئێمه كه‌وتنه خواره‌وه و هاوكات كاره‌بای بیره‌كانی ئیرتیوازی بڕا و مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵك دروست بووه، چونكه ئه‌و كاره‌بایه‌ی به تێله‌كانی ئه‌و ستوونه كارهبایییانه دا ده‌ڕوات، كاره‌بای نیشتمانییه و زۆر به‌هێزه و مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی ته‌زووی كاره‌با له ماڵه‌كان هه‌یه.
بڵند ڕه‌زا زێباری سه‌رۆكی شاره‌وانی ئاكرێ له‌وباره‌وه بۆ "وشه" گوتی، سه‌عاتێك پێش ئێسته ڕه‌شه‌بایه‌كی به‌هێزی سه‌نته‌ری شارۆكه‌ی ئاكرێ و ده‌وروبه‌ری گرته‌وه، به‌وهۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك ستوونی كاره‌با كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه، كاره‌بای نیشتمانی له ژماره‌یه‌ك ماڵی ناو شارۆكه‌ی ئاكرێ پچڕاندووه.
له‌باره‌ی هۆكاری كه‌وتنه خواره‌وه‌ی ئه‌و ستوونانه‌ی كاره‌با، سه‌رۆكی شاره‌وانی ئاكرێ گوتی، ئه‌و ستوونانه چه‌ندان ساڵه دانراون و به تۆكمه‌یی له زه‌وی چه‌قێنراون، به‌ڵام خه‌ڵكی كۆڵانی ئاڵه‌یی له ئاكرێ، له كاتی دروستكردنی خانوو یان نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی خانووه‌كانیان، به‌شێوه‌ی زێده‌ڕۆیی خانووه‌كانیان تا نزیك ستوونه‌كان هێناوه و چاڵیان كردووه، به‌وهۆیه‌وه له‌رزین و سه‌ره‌نجام كه‌وتنی ستوونه‌كانی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه، به‌گشتی نزیكه‌ی 15 ستوونی كاره‌با به‌هۆی ڕهشهباكهی ئه‌مڕۆ كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه.
ئاكرێ/نه‌وزاد هلۆری.