گۆرانیبێژى لاوى كورد "شەهریار" له نوێترین ده‌ركه‌وتنیدا له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئینستاگرام وێنه‌یه‌كی لەگەڵ هاوسەرەکەی و منداڵه‌كانی بڵاوکردەوە و بووه‌تە جێی باسی تۆڕەكانی کۆمەڵایەتی، له وێنه‌كه‌دا ئاماژه‌ى به‌وه كردووه كه ده‌یه‌وێت چۆن خۆشه‌ویستى هاوڕێیه‌كانى به‌ده‌ست بهێنێت.
گۆرانیبێژ شەھر‌یار لە پێگه‌ى تایبه‌تى خۆی لە تۆڕێ كۆمه‌ڵایه‌تى ئینستاگرام، له‌گه‌ڵ بڵاو كردنه‌وه‌ى نوێترین وێنه‌ى خۆیى و خێزان و منداڵه‌كانى له‌سه وێنه‌كان نووسیوویه‌تى: "من ئەگەر گرنگی بە ئێوە نەیەم ئیتر هاوڕێکانم چۆن متمانەم پێ بکەن کە گرنگیان پێ دەدەم؟، کە واتە دەبێ متمانە و خۆشەویستی هاوڕێ و کەسە نزیکەکانم لە خۆشەویستی ئێوەوە بەدەست بێنم".
وێنه و گوته‌كه‌ى شه‌هریار به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان له لایه‌ن هه‌واداره‌كانیه‌وه پێشوازی لێكراوه و هیوای به‌خته‌وه‌ریان بۆ خواستووه و پێیان گوتووه كه ئه‌وه‌ى تۆ ده‌یكه‌یت باشتر ڕێیه بۆ خۆشه‌ویستى هاوڕێیه‌كانت.
گۆڕانیبێژ شەھر‌یار حەسەن، یه‌كێكه له هونه‌رمه‌نده لاوه‌كانى كوردستانى باشوور، لە ساڵی 2006 دەستی كردووە بە كاری ھونەری، سەرەتا لە ڕێی بەشداری لە پرۆگرامی كورد ستار ناسرا و خاوەنی چەندان گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپە، زیاتر گۆرانییه كۆنه‌كان هونه‌رمه‌نده گه‌وره‌كانى كورد ده‌ڵێته‌وه، له‌وانه‌یش :" كه‌ریم كابان - عه‌باس كه‌مه‌ندى".