حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له په‌یامێكدا وێڕای پیرۆزبایی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان له خه‌ڵكی عێراق ئاماژه‌ی دا، عێراق ڕووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌ی زۆر بووه‌ته‌وه و بۆ پاراستنی ئه‌و وڵاته و سه‌لامه‌تی و ئاسایشی گه‌له‌كه‌ی، متمانه‌ی ته‌واومان هه‌یه كه ئه‌و قۆناغه‌یش تێده‌په‌ڕێنین و دووپاتیشی كرده‌وه كه ساخته‌كاری و پێشێلكاری زۆر له هه‌ڵبژاردن كراوه، به‌ڵام تاكه چاره‌سه‌ر په‌نابردنه بۆ یاسا و ده‌ستوور.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له په‌یامه‌كه‌ی دا ئاشكرای كرد، جارێكی تر عێراقیییه‌كان تووشی هه‌ڕه‌شه‌ی پاراستنی ئه‌و وڵاته و سه‌لامه‌تی و ئاسایشی گه‌له‌كه‌ی ده‌بنه‌وه، ئێمه متمانه‌ی ته‌واومان هه‌یه كه ئه‌و قۆناغه‌یش تێده‌په‌ڕێ، چونكه هه‌مووان سوورین له‌سه‌ر یه‌كێتی عێراق و زاڵبوونی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكان به‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی و چینایه‌تی.
له به‌شێكی تری په‌یامه‌كه‌ی عه‌بادی دا هاتووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ساخته‌كاری و پێشێلكاری زۆر له ههڵبژدارن كراوه، به‌ڵام ئێمه شوێنكه‌وتووی ڕێگا یاسایی و حوكمی یاسا و ده‌ستوورین، ئه‌مه‌یش تاكه ڕێیه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، هاوكات هه‌نگاوه‌كان به‌رده‌وامن بۆ پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی نوێ و حكوومه‌تێكی تازه كه جێی متمانه‌ی هه‌موو لایه‌ك بێ.