ئاڵاى كوردستان له‌ یه‌كه‌م یارى مۆندیال هه‌ڵكرا

:: PM:05:26:14/06/2018 ‌
كوڕێكى گه‌شتیارى كورد "به‌درخان" یه‌كه‌م كورد بوو كه‌مێك پێش ئێسته‌ ئاڵاى كوردستانى له‌ناو یاریگاى "luzhniki" له‌ ڕووسیا هه‌ڵكرد و ڤیدیۆیه‌كى تایبه‌تى بۆ ده‌زگه‌ى ڕۆژنامه‌وانى "وشه‌" ناردووه‌.

به‌ردخان له‌ لێدوانێكى تایبه‌تدا به‌ "وشه‌"ى ڕاگه‌یاند، خه‌ڵكێكى زۆرى له‌ سه‌رانسه‌رى دنیاوه‌ بۆ ئاماده‌بوونى یه‌كه‌م یارى مۆندیال هاتوونه‌ته‌ ڕووسیا و ڕێژه‌یه‌كى به‌رچاوى كوردیشى لێیه‌.

یەكەتیی تۆپی پێی نێودەوڵەتی (فیفا) چەند رۆژێك پێش ئێسته‌ زانیاری لەسەر رۆژی یەكەم و ئاهەنگی كردنەوەی یارییەكانی مۆندیالی 2018ی رووسیا ئاشكرا كرد كە بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەم یەكەم یاریی لە سەعات شه‌شی ئێوارە ده‌ست پێ ده‌كات.

فیفا ئاشكراى كردووه‌ كه‌ نیو سەعات بەر لە دەستپێكردنی یەكەم یاریی جامی مۆندیال لە نێوان هەردوو هەڵبژاردەی رووسیا و سعوودیە، واتە سەعات 5:30ی سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەم بەكاتی كوردستان ئاهەنگی دەستپێكی مۆندیال بەڕێوە  چوو.

ئاهەنگی كردنەوەی یارییەكانی مۆندیال بەشێوەیەكی سادە دەبێت و تەنیا نیو سەعات دەخایەنێ، سەرەتا مۆزیكژەنی جیهانی رۆبی ویلیامز بەچەند پارچەیەك میوزیكی ناوازە دەست پێ دەكات و ئایدا جاریڤۆلینا كچە گۆرانیبێژی لاوی رووسیش بە گۆرانی ئاهەنگەكە بەجۆش و خرۆشتر دەكات، ئینجا لە نێو یاریگای  ئۆڵەمپی لە شاری مۆسكۆی پایتەختی رووسیا دەست بە مەڕاسیمی نمایشكردنی دیمەنەكان دەكرێ.

هەر لە كاتی ئەنجامدانی ئاهەنگەكەشدا رۆناڵدۆی ئەفسانەی تۆپی پێی بەڕازیل جامی مۆندیال دەهێنێتە نێو یاریگە و پێشكەشی ملیۆنان هەوادارای تۆپی پێ لەسەرتاسەری جیهان دەكات.

بە گشتی ئاهەنگی كردنەوەی یارییەكانی مۆندیالی 2018ی رووسیا تەنیا نیو سەعات دەخایەنێ و دوای تەواوبوونی مەراسیمەكان راستەوخۆ فیكەی دەستپێكردنی ركابەرییەكانی پاڵەوانیەتییەكە و یەكەم یاریی لەنێوان هەردوو هەڵبژاردەی رووسیای مێواندار و سعوودیەی عەرەبی لێ دەدرێ.









وشە - محەمەد میران