به‌رپرسانی توركیا ئاشكرایان كرد، هێزه ته‌ناهییه‌كان توانیویانه 18 كه‌س به تۆمه‌تی پێوه‌ندییان به ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش له شاری ئیسته‌نبۆل و ئزمیر گیراون،ئه‌و گرووپه نیازیان ئه‌نجامدانی كرده‌ی تیرۆریستی بووه له توركیا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌ناهی به
میدیاكانی ڕاگه‌یاندووه، 10 له‌و كه‌سانه له شاری ئزمیری كه‌ناراوی ده‌ریای ئیجه گیراون، له ئه‌نجامی ئۆپراسیۆنێكی هه‌واڵگری توركیا و پۆلیسی دژه تیرۆر، هاوكات هه‌شت كه‌سی تریش به تۆمه‌تی پیوه‌ندییان له‌گه‌ڵ تیرۆریستان له ئیسته‌نبۆل هاتوونه‌ته گرتن.
سه‌رچاوه‌كه ڕوونی كرده‌وه، ئه‌و 18 كه‌سه پشتیوانی داراییان له تیرۆریستانه‌وه بۆ هاتووه و به‌ره‌و ناوچه‌كانی شه‌ڕ گه‌شتیان كردووه و گه‌ڕاونه‌ته‌وه، به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان مه‌شقیان له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆمب و كرده‌ی خۆكوژی ئه‌نجام داوه، له‌و گرووپه سێ كه‌سی تر ماون بگیرێن، تا ئێسته‌یش گه‌ڕان به‌دوایان دا به‌رده‌وامی هه‌یه.
له ساڵانی ڕابردوو كرده‌ی خۆكوژی و ته‌قینه‌وه له توركیا ڕووی له زیدابوون كردووه، دیارترین ته‌قینه‌وه‌یش له سه‌ره‌تای ساڵی 2017 بوو له یانه‌یه‌كی شه‌وانه‌ی ئیسته‌نبۆل كه بووه هۆی كوشتنی 39 كه‌س و برینداربوونی 80 كه‌سی تر.