دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م گه‌نجێكی خه‌ڵكی ڕۆژئاوای كوردستان كه وه‌ك په‌نابه‌ر له باشووری كوردستانن، له ڕووباری خاپوور له سنووری شارۆكه‌ی زاخۆ خنكا.
بێوار عه‌بدولعه‌زیز به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی به‌رگری شارستانی دهۆك به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م گه‌نجێكی خه‌ڵكی ڕۆژئاوای كوردستان كه به‌هۆی شه‌ڕ و ئاڵۆزی زێدی خۆیان ڕوویان له باشووری كوردستان كردووه، له كاتی مه‌له‌كردن له ڕووباری خاپووری سه‌ر به شارۆكه‌ی زاخۆ خنكا و كۆتایی به ژیانی هات.
زیاتر گوتی، دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی، یه‌كه‌ی مه‌له‌زانی به‌رگری شارستانی به په‌له گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه‌كه و توانیان له ماوه‌یه‌كی كه‌م ته‌رمی گه‌نجه‌كه له ڕووبار بدۆزنه‌وه و ده‌ری بهێنن.
ئاماژه‌ی دا، گه‌نجه‌كه ناوی "روهات مسته‌فا عومه‌ره و ته‌مه‌نی 17 ساڵه و له شاری دهۆك نیشته‌جێیه و بۆ به‌سه‌ربردنی كاتێكی خۆش و دوور له گه‌رمای هاوین ڕووی له زاخۆ و ڕووباری خاپوور كردووه.
به‌گوێره‌ی ئاماری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌رگری شارستانی دهۆك له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ تا ئێسته 15 كه‌س به‌هۆی ئاوی ڕووبار و به‌نداو و لافاوه‌وه له سنووری پارێزگای دهۆك خنكاون، تا ئێسته‌یش ته‌رمی به‌شێكیان نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
زاخۆ/نه‌وزاد هلۆری.