ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی ئیمارات دووپاتی كرده‌وه، كه هێزه چه‌كداره‌كانی وڵاته‌كه له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی بۆ پشتیوانی له حكوومه‌تی شه‌رعی یه‌مه‌ن ده‌ست به ئۆپراسیۆنی ڕزگاركردنه‌وه‌ی شاری حه‌دیده و به‌نده‌ره‌كه‌ی ده‌كه‌ن، داواكه‌ی حكوومه‌تی شه‌رعی یه‌مه‌ن قبووڵ ده‌كه‌ن.
حكوومه‌تی ئیمارات له
ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد، له‌سه‌ر داوای حكوومه‌تی شه‌رعی یه‌مه‌ن، هێزه چه‌كداره‌كانی ئیمارات له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی به سه‌رۆكایه‌تی سعوودیه، ده‌ست به هه‌ڵمه‌تی ڕزگاركردنه‌وه‌ی شاری حه‌دیده و به‌نده‌ره‌كه‌ی ده‌كه‌ن و له ده‌ستی میلیشیاكانی حووسی ده‌ری ده‌هێنن.
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پێشتر داوای له هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی كرد، ئۆپراسیۆن بۆ سه‌ر حه‌دیده ئه‌نجام نه‌ده‌ن، چونكه ده‌بێته هۆی كاره‌ساتی گه‌وره‌ی مرۆیی، چونكه شاره‌كه كه‌وتووه‌ته سه‌ر ده‌ریا و خه‌ڵكی مه‌ده‌نی هیچ شوێنێكیان نییه په‌نای بۆ ببه‌ن و دووپاتی له‌وه كرده‌وه پێویسته كێشه‌ی یه‌مه‌ن به گفتوگۆ و دانوستاندن و ڕێی ئاشتی چاره‌سه‌ر بكرێ و دوور بكه‌ونه‌وه له كوشتوبڕی و بۆردمانی به‌رده‌وام بۆ سه‌ر خه‌ڵكی مه‌ده‌نی.
له ساڵی 2014ه‌وه حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن توانیان ده‌ست به‌سه‌ر ته‌واوی یه‌مه‌ن دا بگرن و حكوومه‌تی شه‌رعی وڵاته‌كه ئاواره‌ی سعوودیه بوو، دواتر وڵاتانی كه‌نداو به سه‌رپه‌رشتی سعوودیه هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بییان بۆ پشتیوانی له حكوومه‌تی شه‌رعی یه‌مه‌ن ڕاگه‌یاند و ده‌ستیان به شه‌ڕ دژی میلیشیاكانی حووسی كرد و تا ئێسته‌یش شه‌ڕه‌كه به‌رده‌وامی هه‌یه.