سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی ئوردن عومه‌ر ڕه‌زاز دوای سوێندخواردنی له‌به‌رده‌م عه‌بدوڵای دووه‌می شای ئوردن، یه‌كه‌م بڕیاری حكوومه‌ته‌كه‌ی ده‌ركرد، ئه‌ویش كشاندنه‌وه‌ی پرۆژه یاسای باجی وڵاته‌كه بووه، كه هۆكاری سه‌ره‌كی به‌رپابوونی خۆپێشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌یه.
ڕه‌زاز به‌ر له پێكهێنانی حكوومه‌ته‌كه‌ی به ڵێنی به خه‌ڵكی وڵاته‌كه دا، كه دوای سوێندخواردنی به‌رانبه‌ر به پاشای ئوردن ده‌ستبه‌جێ یاسای باج ده‌كێشێته‌وه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پێوه‌ی پابه‌ند نابێ و ناخرێته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه.
ڕۆژی پێنجی حوزه‌یران/یۆنیۆ عه‌بدوڵای دووه‌م پاشای ئوردن عومه‌ر ڕه‌زازی وه‌زیری په‌روه‌رده له حكوومه‌تی مولقی ڕاسپارد بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی وڵات، پاش ئه‌وه‌ی له ئه‌نجامی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك و خۆپێشاندانی به‌رده‌وامی هاووڵاتییان، حكوومه‌تی پێشووی ئوردن ناچار به ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه كرا.
ئوردن به‌هۆی هاتنی ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره له سووریاوه تووشی بارگرانییه‌كی قورس و ته‌نگژه‌ی دارایی بووه، پاش ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی جه‌ماوه‌ر، به ده‌سپێشخه‌ری سعوودیه لووتكه‌ی مه‌ككه ئه‌نجام درا، تێیدا هه‌ریه‌ك له ئیمارات و كوێت و سعوودیه بڕی 2.5 ملیار دۆلاریان به‌خشیه ئوردن وه‌ك پشتیوانییه‌ك بۆ باشتركردنی ئابووری وڵاته‌كه.