زانایانی زانكۆی ئۆهایو له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌ك بۆیان ده‌ركه‌وتووه، كه دینداران له كه‌سانی بێباوه‌ڕ زۆرترین ده‌ژین و به‌گشتی ته‌مه‌نی دینداران چوارساڵ له ته‌مه‌نی بێباوه‌ڕه‌كان زۆرتر ده‌بێ.
توێژه‌ران له توێژینه‌وه‌كه دووپاتیان له‌وه كرده‌وه، كه‌سانی دیندار كه‌متر تووشی نیگه‌رانی و ئاڵووده‌بوون به نه‌ریت و خووی ناته‌ندروست ده‌بن، به پێچه‌وانه‌ی بێباوه‌ڕه‌كان كه زۆرتر نیگه‌ران ده‌بن و ئاڵووده‌ی خووه خراپه‌كان ده‌بن كه زیان به ده‌ستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت.
له توێژینه‌وه‌كه كه هه‌زار و 500 كه‌س له 42 ویلایه‌تی ئه‌مه‌ریكا خراوه‌ته ژێر چاودێری و له شێوازی ژیان و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ته‌مه‌ندرێژی كۆڵیوه‌ته‌وه.
ئه‌نجامی
توێژینه‌وه‌كه له ڕۆژنامه‌ی "ئیندیپێندت"ی به‌ریتانی بڵاوكراوه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه، ئه‌وانه‌ی وه‌لائیان بۆ ئاینێك هه‌یه زیاتر پێوه‌ستن به خێزان و خانه‌واده‌كانیان و كه‌متر به دوای ئاره‌زوو و نه‌ریته خراپه‌كان ده‌كه‌ون، ئه‌مه‌یش له ئه‌نجام دا باشبوونی باری ته‌ندروستی به‌دوادا دێ، بۆیه دره‌نگ تر له بێباوه‌ڕه‌كان ده‌مرن.
بادوین وای یه‌كێك له توێژه‌رانی زانستی ده‌روونی و مامۆستای زانكۆی ئۆهایۆ له‌وباره‌وه گوتی، به‌ڵگه‌ی باوه‌ڕپێكراومان له‌م توێژینه‌وه‌یه ده‌ست كه‌وت، كه پێوه‌ندییه‌كی تۆكمه له نێوان ته‌مه‌ن درێژی و دینداری بوونی هه‌یه.