ئازاری مه‌مك لای ژنان چییه‌؟

ئازاری مه‌مك‌ به‌شێك له‌ ژنان به‌ ده‌ستیه‌وه‌ ده‌ناڵێنن و چه‌ندین هۆكاری هه‌یه‌ و 50% تا 70%ـى ئه‌م ئازاره‌ ئاماژه‌یه‌ بۆ توشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ مه‌مك  ئه‌مانه‌ش هۆكاره‌كانیه‌تی كه‌ له‌ خواره‌وه‌دا به‌ ووردى باس كراوه‌.

یه‌كه‌م/ ئازاری مانگانه‌: ئه‌مه‌ په‌یوه‌ندی به‌ سووڕی مانگانه‌وه‌ هه‌یه‌ و ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێك یان هه‌فته‌یه‌ك پێش سووڕی مانگانه‌ خانمان هه‌ست به‌مه‌ ده‌كه‌ن و له‌ دوای ته‌واوبوونی سوڕی مانگانه‌ هه‌ستكردن به‌م ئازاره‌ كه‌م ده‌بێته‌وه‌ به‌هۆی ئاسایی بوونه‌وه‌ی‌ ئاستی هۆرمۆنه‌كانی له‌ش و ئه‌م ئازاره‌ ئاساییه‌.

دووه‌م/ جۆری دووه‌م ‌په‌یوه‌ندی‌ به‌سووڕی‌ مانگانه‌وه‌ نیه‌  هۆكاره‌كانی‌ئه‌مانه‌ن: 

1- دووگیانی‌: به‌ تایبه‌ت له‌ سێ مانگی یه‌كه‌می دووگیانی خانمان هه‌ست به‌ ئازاری مه‌مك ده‌كه‌ن.

2- كاتی شیردان: ئه‌و خانمانه‌ی‌ شیر به‌ كۆرپه‌كه‌یان ده‌ده‌ن ئه‌و كاته‌ی‌ شیر له‌ سنگیاندا زۆر ده‌بێت توشی ئازار ده‌بێت و ئه‌و كاته‌ش شیر به‌ كۆرپه‌كه‌یان ده‌ده‌ن ئه‌وه‌ ئازاریان نامێنێت.

3- ده‌رمان: خواردنی هه‌ندێك جۆری ده‌رمان وه‌ك حه‌بی مه‌نع و هه‌موو ئه‌و ده‌رمانانه‌ی‌ بۆ چارسه‌ری هۆرمۆن به‌كاردێت و ئه‌و ده‌رمانانه‌ش كه‌ چاره‌سه‌ری فشاری خوێن یان نه‌خۆشی دڵ ده‌كه‌ن.

4- جگه‌ره‌كێشان: یه‌كێكی دیكه‌ له‌ هۆكاره‌كانی دروستبوونی ئازاری سنگ كێشانی جگه‌ره‌یه‌.

5- گه‌وره‌ی قه‌باره‌ی‌ مه‌مك: ئافره‌ت به‌هۆی گه‌وره‌ی قه‌باره‌ی‌ سنگیه‌وه‌ تووشی ئازاری مه‌مك و شان و مل ده‌بێت.

6-نه‌شته‌رگه‌ری: ئه‌و خانمه‌ی‌ نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری یان نه‌شته‌رگه‌ری لابردنی مووی بۆ سنگی كردبێت.

7- هه‌ندێكجار ئازار له‌شوێنێكی دیكه‌وه‌ دێت وه‌ك سنگ و مل و هه‌ردوو قۆڵ و له‌م حاڵه‌ته‌دا پێویسته‌ نه‌خۆش سه‌ردانی پزیشك بكات بۆ پشكنین.

8- زۆر خواردنی ئه‌و خۆراكانه‌ی‌ بڕێكی زۆر چه‌وری تیادایه‌ ده‌بێته‌ هۆی دروستبوونی ئازار له‌ سنگدا.

9- هه‌وكردنی مه‌مك به‌ تایبه‌ت دوای منداڵبوون حاڵه‌تێكه‌ به‌شێك له‌و خانمان تووشی ده‌بن له‌گه‌ڵ ئه‌و ئافره‌تانه‌ی‌ شیر ناده‌ن ئه‌مه‌ش ئازار له‌ مه‌مكدا دروست ده‌كات.

10- ئه‌و ژنانه‌ى كیس و ڕیشاڵ له‌ مه‌مكیاندا هه‌یه‌ كه‌ پێی ده‌وترێت "مه‌مكی گرۆ گرۆ" هه‌ست به‌ ئازار ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی‌ سوڕی مانگانه‌.

دكتۆره‌ سه‌وسه‌ن كه‌ریم پسپۆڕی نه‌خۆشیه‌كانی مه‌مك، له‌ لێدوانێكى تایبه‌تدا به‌ "وشه‌"ـى راگه‌یاند، ژه‌ماره‌یه‌كی زۆر له‌ ئافره‌تان ده‌ناڵێنن به‌ ئازاره‌كانی مه‌مك‌ بۆته‌ هۆی دروست كردنی قه‌له‌قیه‌كی زۆر له‌لایان و ده‌ترسن له‌وه‌ی ببێته‌ هۆی دروست بوونی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك.

كه‌واته‌ هۆكاره‌كانی ئازاری مه‌مك چین؟

گۆڕانكاری له‌ هۆڕمۆنه‌كانی مانگانه‌: یه‌كێك له‌ هۆكاره‌ سه‌ره‌كیه‌كان بۆ ئازاری مه‌مك له‌وانه‌یه‌ له‌ زۆڕێك له‌ كاته‌كانی تووش بوون به‌ سوڕی مانگانه‌ ئافره‌ت تووشی ئه‌م حاڵه‌ته‌ ببێت، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ زیاد بوونی هۆڕمۆنی ئیسڕۆجین تیایدا. له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ ماندوبوون ڕۆڵێكی سه‌ره‌كی ده‌بینێت له‌ دروست بوونی ئازار له‌ مه‌مك.

پۆشینی ستیانی نه‌گونجاو و ته‌سك: قه‌باره‌ی جۆری ستیان به‌هه‌مان شێوه‌ هۆكاره‌ بۆ ئازاری مه‌مك.

خواردنی هه‌ندێ جۆری ده‌رمان: خواردنی ده‌رمانه‌كانی سوڕی مانگانه‌و حه‌بی مه‌نعی دووگیانی و نه‌زۆكی هۆكارن بۆ دروست بوونی ئازاری مه‌مك.

كێشه‌ی باڵانسی ترشه‌ چه‌وریه‌كان: دروست بوونی كێشه‌ له ترشه‌ چه‌وریه‌كانی  خانه‌كانی مه‌مك به‌ هه‌مان شێوه‌ ده‌بێته‌ هۆی ئازار دروست كردن له‌ مه‌مك.


وشە - محەمەد میران


PM:08:00:14/06/2018




ئه‌م بابه‌ته 3064 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌