دواى ئه‌وه‌ى دوێنێ چوارشەم 13ی حوزەیران/ یۆنیۆ هاوه‌ن ئاراسته‌ی سه‌ركردایه‌تی پارتی كرا كه هێزه‌كانی عێراقی لێ جێگیر بووه، لە ناوچه‌ی شۆراو لە باكوری شاری كەركووك، دواتر دەنگی تەقەیەكی زۆر له شاره‌كه بیسترا و كوژراو بریندارى لێكه‌وته‌وه، و جگه له‌وه‌ى ژووری لێكۆڵینەوەى هێزه‌كانى دژه‌تیرۆرى عێراقى زیانی بەركەوت.
ئەمڕۆ چوارشەم 14ی حوزەیران/ یۆنیۆ، بەگوێرەی زانیارییەكانى ده‌ست "وشه" كه‌وتووه، كۆبوونه‌وه‌یه‌كى نائاسایى له فڕۆكه‌خانه‌ى كه‌یوانى شارى كه‌ركووك له نێوان سه‌ركرده‌كانى حه‌شدى شه‌عبى و هێزه‌كانى عێراق و دژه‌تیرۆر دواى دوو سه‌عات بڕیارى ئه‌وه‌یان دا شه‌وان تهو‌اوى كه‌ركووك به ده‌ست حه‌شدى شه‌عبى و هێزه‌كانى سه‌رایه سه‌لامه‌وه بێت و به‌یانیان ناو شار له ده‌ستى هێزه‌كانى دژه‌تیرۆر بێت و بازگه‌كان پۆلیسى فیدڕاڵى عێراقى سه‌رپه‌رشتیان بكات.
نەقیب سوفیان، بەرپرسی باشووری هێزەكانی دژە تیرۆری عێراقی لە كەركووك بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌ركرده‌كانى حه‌شدى شه‌عبى به ئاشكرا به ئێمه‌یان گوت، ئه‌م هێرشانه چیتر قبوڵ ناكه‌ین، گوتیشیان هه‌ر هێرشێكى تر ڕووبدات هێزه‌كانى یه‌كێتى كه هێزى سواتى ئه‌و حزبه له‌و شاره‌یه ڕووبدات له كه‌ركووك به ده‌ریان ده‌نێین، چونكه وا بێت ئه‌وان هیچ ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ر شاره‌كه‌وه نه‌ماوه و كه‌س گوێیان بۆ ناگرێت.
لە دوای پاشەكشەی پێشمەرگە و ئاسایش، دۆخی ناو شاری كەركووك و دەوروبەری سەقامگیر نییە كاتێك لە 16ی ئۆكتۆبەری پارساڵ بەهۆی هەڵمەتی سەربازی هێزەكانی عێراق و میلیشیاكانی حەشدی شەعبی كەركووك و ناوچە كێشەلەسەرەكان بە یارمەتی باڵێكی ناپاكی ناو یەكێتی نیشتیمانی كوردستان رادەستی ئەو هێزانە كران و لەو ساتەوە پێشێلكاری و نا ئارامی شاره‌كه‌ی ته‌نیووه‌ته‌وه و بەردەوام تەقینەوە و هێرشى چه‌كدارى جۆراوجۆری لێ ڕوو ده‌دات.