ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م مه‌سروور بارزانی ڕاوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی به بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، ئومێده‌ورام به پێكه‌وه‌سازانی نێوان پارته نیشتمانپه‌وه‌ره‌كانی كوردستان، به پرۆژه‌یه‌كی یه‌كگرتووی نیشتمانی مافه سروشتی و ده‌ستوورییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان به‌ده‌ست بێنن.
له په‌یامه‌كه دا هاتووه، به بۆنه‌ی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز، پیرۆزبایی برایانه‌ی خۆم له خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و كارمه‌ندانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و پۆلیس و مسوڵمانانی كوردستان و جیهان ده‌كه‌ن.
له به‌شێكی تری په‌یامه‌كه‌ی ڕاوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان هاتووه، له خوای گه‌وره داواكارم ڕۆژوو و عیباده‌تی ئه‌م مانگه‌ی له هه‌موو مسوڵمانان قبووڵ كردبێ و گیانی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و هێزه ته‌ناهییه‌كان پارێزراو بێ، كه بێ به‌رانبه‌ر به گیانی خۆیان به‌رگری له خاك و گه‌لی كوردستان ده‌كه‌ن.
له كۆتایی دا مه‌سروور بارزانی ئاماژه‌ی داوه، ئومێده‌ورام ئه‌م جه‌ژنه هانده‌ر بێ بۆ قووڵتركردنه‌وه‌ی پێكه‌وه‌سازان و پێكه‌وه هه‌ڵكردنی نێوان هێز و پارته نیشتمانپه‌روه‌ر و دڵسۆزه‌كانی كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی به پرۆژه‌یه‌كی یه‌كگرتووی نیشتمانی مافه سروشتی و ده‌ستوورییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان به‌دی بهێنین و ویستی ڕاسته‌قینه‌ی گه‌لی كوردستان بۆ ژیانێكی سه‌ربه‌خۆی شكۆمهندان سه‌ربخه‌ین.