ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به بۆنه‌ی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان په‌یامێكی پیرۆزبایی بڵاوكرده‌وه و هیوا ده‌خوازێ جه‌ژن ببێته مایه‌ی خۆشی و بۆ هه‌مووان و ته‌بایی و یه‌كڕیزی بێنێته‌دی.
له په‌یامه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان هاتووه، به بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه گه‌رمترین پیرۆزبایی له سه‌رجه‌م مسوڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان ده‌كه‌ین، پیرۆزبایی تایبه‌تمان بۆ خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانمان هه‌یه.
له به‌شێكی تری ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، هیوادارین ئه‌م جه‌ژنه ببێته مایه‌ی خێر و خۆشی بۆ هه‌مووان و هانده‌ی هه‌موو لایه‌ك بێ، بۆ هه‌وڵ و كاری ڕژد به ئامانجی ته‌بایی و یه‌كڕیزی له پێناوی به‌دیهێنانی سه‌قامگیری و ئاشتی و خۆشگوزه‌رانی بۆ گه‌له‌كه‌مان.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا سبه‌ی هه‌ینی وه‌ك یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان له سه‌رجه‌م شار و شارۆكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دیاریی كرد.