قایمقامی سلێمانی ده‌رباره‌ی ئاوی ناو ده‌به پلاستیكه‌كان هۆشیاری به شوێنه‌كان ده‌دات و نوێنه‌ری ته‌ندروستی لیژنه هاوبه‌شه‌كان مه‌ترسیه‌كانی به‌ركه‌وتنی ده‌به‌كان به تیشكی خۆر ئاشكرا ده‌كات.
ئازاد نه‌بی، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی له لیژنه هاوبه‌شه‌كان به ڕۆژنامه‌نووسانى ڕاگه‌یاند، بۆ خاوێنكردنه‌وه‌ی ئاوی ناو ده‌به پلاستیكییه‌كان، به مادده‌ی ئۆزۆن (O3)یه و ڕێ نادرێت كلۆر بۆ خاوێنكردنه‌وه‌كه به‌كاربهێنرێت، بۆیه پێویسته به وریاییه‌كی زۆره‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت و ئاوه‌كه به دوور بێت له تیشكی خۆر و پله‌ی ساردكردن تاڕاده‌ی به‌ستن.
زیاتر گوتى، له‌كاتی به‌ركه‌وتنی ئۆزۆنه‌كه به‌تیشكی خۆر، مادده‌كه شی ده‌بێته‌وه بۆ (O2) له‌گه‌ڵ ئۆكسجینێكی چالاك، (O2) به‌بێ كێشه له‌گه‌ڵ ئاو تێكه‌ڵ ده‌بێت، به‌ڵام مانه‌وه‌ی یه‌ك ئۆكسجین و به‌ركه‌وتنی به تیشكی خۆر، له‌ش توشی نه‌مانی به‌رگری ده‌كات، ، به‌رز بونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی بۆ (25) پله به‌شێكی پلاستیكه‌كه له‌گه‌ڵ ئاوه‌كه كارلێك ده‌كات ده‌بێته هۆكاری سه‌ره‌كی بۆ توش بوون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه و تێكچوونی هۆرمۆنه‌كان به‌تایبه‌ت له خانماندا، گه‌شه‌كردنی قه‌وزه یه‌كێكی تره له زیانه‌كانی ده‌به‌ی ئاو له‌كاتی به‌ركه‌وتنی تیشكی خۆر هۆكاره بۆ توشبوون به نه‌خۆشی.
له كۆتا دا ئاشكراى كرد، نابێت ئاوی ناو ده‌به سارد بكرێت تاڕاده‌ی به‌ستن، چونكه پلاستیكه‌كه له‌گه‌ڵ ئاوه‌كه كارلێك ده‌كات له‌گه‌ڵ خواردنه‌وه‌یدا و به تێپه‌ربوونی كات به‌شێكی زۆری مادده‌ی پلاستیك له‌ناو له‌شی مرۆڤ ده‌نیشێت مرۆڤ تووشی نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كان به‌تایبه‌تی شێرپه‌نچه ده‌كات.
ئاوات محه‌مه‌د، قایمقامی سلێمانی هه‌موو ئه‌و دوكان و شوێنانه ئاگادار ده‌كاته‌وه له‌كاتی گواستنه‌وه یاخود كۆگاكردنی ئاوی ناو ده‌به پلاستیكه‌كان پێویسته داپۆشراو و به دوور بێت له تیشكی خۆر، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تیشی راسپارد هه‌رشوێن و كه‌سێك پابه‌ند به مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن نه‌بێت، لێپێچینه‌وه‌ی پێویستی به‌رانبه‌ر ده‌گرنه‌به‌ر.