زۆر جار وێنه‌یه‌كى یادگارى و به ڕێكه‌وت ده‌بێته ناودارترین وێنه‌ى دنیا، وێنه‌ى ئه‌م خوشك و برایه‌ش یه‌كێكه له وێنه تراژیدیایه‌كانى ئه‌مساڵ كه ته‌واوى تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵ كردووه و ته‌نانه‌ت چیڕۆكى كورتى له باره‌وه نووسراوه به كه‌متر له نۆ سه‌عات دواى بڵاو بوونه‌وه‌ى.
وێنه‌كه وێنه‌یه‌كی منداڵێكی كوڕ كه ته‌مه‌نی ته‌نیا شه‌ش ساڵه كاتێك ماڵئاوای له خوشكه‌كه‌ی ده‌كات، كه توشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه بووه و چاوه‌ڕوانی مه‌رگی ده‌كه‌ن، بووه‌ته باسی به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی.
مات ساكسمن له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ژی و یه‌كه‌م كه‌س بوو وێنه‌ی ئه‌م خوشك و برایه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه و له‌سه‌ر وێنه‌كه‌یان نوسیبووی "جاكسۆنی بچووك كارێكی كردوه ڕه‌نگه هیچ منداڵێك له‌و ته‌مه‌نه‌ی ئه‌ودا بیر له‌مه نه‌كاته‌وه".
ئادلین سۆیۆرت ئه‌و كچه ته‌مه‌ن چوار ساڵه‌یه به‌هۆی بوونی وه‌ره‌مێك له مێشكی‌دا كه له ساڵی 2016 ه‌وه توشی بووه و چاره‌سه‌ری نییه ساته كۆتاییه‌كانی ته‌مه‌نی له نه‌خۆشخانه به‌سه‌رده‌بات و براكه‌ی له نزیكییه‌وه دانیشتووه و باوكیان ئه‌م وێنه پڕ له یادگاریه‌ی گرتوون و له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ى نووسیوویه‌تى: "قورسه بۆ منداڵێكی ته‌مه‌ن شه‌ش ساڵ ماڵئاوای له خوشك و هاوڕێ ته‌مه‌ن چوار ساڵه‌كه‌ی بكات".
له‌لایه‌كى تره‌وه ڕۆمان نووسى ناودارى هیندى "پارید" كورته چیڕۆكێكى له باره‌ى ئه‌م وێنه‌یه نوسیووه و ده‌ڵێت: "مڕۆڤى گه‌وره له دڵه‌وه ده‌ناسرێته‌وه".