دوێنێ پێنجشه‌م به بۆنه‌ی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانه‌وه، هه‌ریه‌ك له ناڤید زه‌ردی و میران عه‌لی گۆرانیبێژ، نوێترین گۆرانییه‌كانیان بڵاو كرده‌وه، پێشوازییه‌كی زۆر له گۆرانییه‌كانیان كرا.
ناڤید زه‌ردی گۆرانیی "
ئه‌ڵا ئه‌ڵا" و میران عه‌لی گۆرانیی "
جیابوونه‌وه چاره نییه"یان بڵاو كرده‌وه، كه ماوه‌یه‌كی زۆره له ڕێی هه‌ژماره‌كانی خۆیانه‌وه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ڕێكلامی بۆ ده‌كه‌ن و هه‌وادارانیان به عه‌شقه‌وه تامه‌زرۆیی و چاوه‌ڕوانی خۆیان بۆی ده‌ربڕیبوو.
گۆرانییه‌كه‌ی ناڤید تا ئه‌مڕۆ هه‌ینی زیاتر له 91 هه‌زار جار بینه‌ری له یوتوب هه‌بوو، كه‌چی ئه‌وه‌ی میران ته‌نیا 21 هه‌زار جار بینراوه، به‌مه‌ش ده‌ركه‌وت كه بینه‌ری گۆرانییه‌كه‌ی ناڤید زۆرتر بوو، له كاتێكدا ڕه‌خنه‌یه‌كی زۆریشی له گیرا، چونكه ئاوازی گۆرانییه‌كه‌ی هی هلا هلا یا بابه‌ی سابیر روباعی بوو.
نه‌ڤید هونه‌رمه‌ندێكی لاوه خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه و سێ ساڵه ده‌ركه‌وتووه، یه‌كه‌م به‌رهه‌می "لاوه لاوه" بوو، زیاتر هونه‌ری پۆپ له موزیكه‌كانی به‌كار دێنێت.
میران له‌دایكبووی ساڵی 1995ی شاری سلێمانییه و سه‌ره‌تا له ڕێی به‌رنامه‌ی خۆشترین ده‌نگه‌وه ده‌ركه‌وتووه و تا ئێسته خاوه‌نی چه‌ندان كلیپ و گۆرانییه، خاوه‌ن یه‌ك ئه‌لبوومی گۆرانییه و دوایین كاری بڵاوكردنه‌وه‌ی گۆرانییه‌ك بوو به‌ناوی "تۆم له دڵما هه‌ڵگرتووه".