لەشەوی ڕابردوو پۆلیس منداڵێكی دۆزیوەتەوە

:: AM:09:15:16/06/2018 ‌
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ئاشكرای دەكات شەوی ڕابردوو هێزەكانی پۆلیس منداڵێكیان لە یەكێك لە سەیرانگەكانی شاری هەولێر دۆزیوەتەوە و بەدوای خانەوادەی دەگەڕێن.

ئەمڕۆ شەموو 16ـی حوزەیران/ یۆنیۆ، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە هەواڵێكی هاتووە، منداڵێك بەناوی (فاتمە عەباس) بەرەگەز عەرەب، لە سەیرانگەی شێرەسوار دۆزراوەتەوە.

لەبەشێكی هەواڵەكە هاتووە، ئێستە ئەو منداڵە لە بنكەی پۆلیسی كۆڕێیە هەر كەسێك زانیاری دەربارەی دەزانێت ئاگەداری پۆلیس بكاتەوە بە ژمارە 134 فریاكەوتن.

سەیرانگەی شێرەسوار لە سنووری شارەدێی كۆڕێی سەربە شارۆكەی شەقلاوەیە بەهۆی دیمەنە جوانەكەیی و بوونی كۆمەڵێك پاشماوەی داستانی كۆڕێ‌ هاووڵاتیەكی زۆر سەردانی دەكەن.

ساڵانە لەكاتی بۆنە و ئاهەنگەكان بەسەتان گەشتیار ڕوو لە هەرێمی كوردستان دەكەن و هێزە تەناهییەكانیش ئەركی پاراستنی موڵك و ماڵی هاووڵاتییان دەخە ئەستۆی خۆیان لەناو شارەكان و لە سەیرانگەكان.





وشە - رامیار جەواد