ئه‌مڕۆ شه‌موو 16ى حوزه‌یران، هاوكات دووه‌م ڕۆژى جه‌ژنى ڕه‌مه‌زانه، سەرۆك مه‌سعوود بارزانی، سەردانی بەرەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستانى لە میحوەری پردێ كرد.
سەرۆك مەسعوود بارزانی بە مەبەستی هەواڵپرسین و پیرۆزبایی جەژن و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له نزیكه‌وه، سەردانی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستانی لە میحوەری پردێ كرد.
له سه‌ردانه‌كه‌یدا سەرۆك بارزانی بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزان پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی تاك به تاكی پێشمەرگە قارەمانەكان و فەرماندەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستانی كرد، هه‌روه‌ها دەستخۆشی و سوپاسی پێشمه‌رگه‌كانی كوردستانى كرد بۆ ئەرك و ماندووبوونیان لە پاراستنی گەلی كوردستان و خاك و كەرامەتی نیشتمان.
له سه‌ردانه‌كه‌یدا سه‌رۆك بارزانى، به‌یاوه‌رى مه‌سروور بارزانی ڕاوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و كەمال كەركووكی فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له پردێ لەو میحوەرە ئامادەبوون.
له داستانی پردێ خیانه‌تكاران چاوساغی میلیشیاكانیان ده‌كرد و له میدیاكان ده‌هۆڵی ئه‌وه‌یان ده‌كوتا سوپای عێراق تا زاخۆ ناوه‌ستێ، به‌ڵام پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به توندی وه‌ڵامیان دانه‌وه و ئه‌برامزه‌كانی ئه‌مه‌ریكایان تێك‌شكاند.