له یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زاندا ڕۆژى هه‌ینى 15ى حه‌زه‌یران، له‌كاتی پێشوازیكردنی له‌و كه‌سانه‌ی بۆ جه‌ژنه پیرۆزه سه‌ردانی مه‌هاتیر محه‌مه‌د، سه‌رۆك وه‌زیرانی مالیزیایان ده‌كرد، قوتابییه‌كی كورد ملپێچێكی ئاڵای كوردستانی پێشكه‌ش به سه‌رۆك وه‌زیران كرد و ئه‌ویش به‌خۆشحاڵییه‌وه ملپێچه‌كه‌ی قبوڵكرد و له ملی كرد و تا كۆتایى ئاهه‌نگه‌كه ملپێچهكهى لا نه‌برد، ئه‌مه‌یش بووه جێى ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كى زۆر له میدیا ناوخۆیى و دنیاییه‌كان.
بژار عوسمان ئه‌و قوتابیه كورده‌ی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان بوو، كه له وڵاتى مالیزیا قوتابی دكتۆرایه و ده‌خوێنێت، له‌كاتی سه‌ردانیكردنی بۆ كۆشكی سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌و ملپێچه‌ی پێشكه‌ش به مه‌هاتیر محه‌مه‌د كرد.
بژار عوسمان له كاتى سه‌ردانه‌كه‌یدا خۆیشى به جلی كوردییه‌وه سه‌ردانی كۆشكی سه‌رۆك وه‌زیرانی مالیزیا كردووه، و پێش وه‌رگرتنى دیارییه‌كه مه‌هاتیر ده‌ستپێشخه‌ری كردووه و پرسیاری لێ كردووه كه ئه‌مه ئاڵای چ وڵاتێكه؟ دوای ئه‌وه‌ی بژار وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه كه ئه‌وه ئاڵای كوردستانه، سه‌رۆك وه‌زیرانی مالیزیا به خۆشحاڵیه‌وه ملپێچی ئاڵای كوردستانی له‌سه‌ر شانی خۆی دانا و و تا كۆتایی له ملى بووه.
ماهاتیر محەممەد لەدایکبووی ١٠ی تەممووزی ١٩٢٥، کەسایەتی سیاسەتمەداری مالیزییە، ئەو چوارەمین سەرۆک وەزیرانی وڵاتی مالیزیا بووە لەماوەی ١٦ی تەممووزی ١٩٨١ تاکوو ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٣ ئەمەش درێژترین ماوەی سەرۆککوەزیرانییە لەمێژووی مالیزیا و ئاسیا ، جگەلەوەش پێشتر ماهاتیر هەریەکە لەپۆستەکانی جێگری سەرۆککوەزیران و وەزیری پەروەردە و وەزیری پیشەسازی و بازرگانی و وەزیری بەرگری و وەزیری دارایی و وەزیری ناوخۆ بووە ، ماهاتیر محەممەد بەو کەسایەتییە دادەنرێت کە مالیزیای بووژاندەوە و پێشیخست لە زۆربەی کایەکانی ژیان بەتایبەت لە ئابووریدا کە لەساڵی ٢٠٠٢ دەخلی هەر خەڵێکی ئاسایی لە ١٢٤٧ دۆلاری ئەمریکی تێپەڕبوو بۆ ٨٨٦٢ دۆلاری ئەمریکی لەیەک ساڵدا و ماهاتیر لەڕیزی ئەو ئیسلامییە سیاسییانە کە بە میانڕەو ناسراون.