فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی به‌غدا ئاشكرای كرد، هێزه ته‌ناهییه‌كانی به‌غدا توانیویانه دوو كه‌س به تۆمه‌تی بازرگانی كردن به دراوی مێژوویی و شوێنه‌واری له ناوه‌ڕاستی پایته‌خت بگرن.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانی
به‌غدا هاتووه، هێزه ته‌ناهییه‌كان له فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانی به‌غدا به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ فه‌وجی مغاویری فیرقه‌ی یه‌كی پۆلیسی فیدرالی، توانیان دوو تۆمه‌تبار بگرن، كه كاریان دزینی دراوی مێژوویی بووه، كه به‌های شوێنه‌واریان هه‌یه و له مۆزه‌خانه‌كانی دنیا ده‌كڕدرێنه‌وه.
ئاماژه‌ی داوه، ئه‌و دوو تۆمه‌تباره 800 پارچه دراوی شوێنه‌واریان پێ بووه، دوای ئه‌وه‌ی زانیاری وردیان له‌سه‌ر كۆكرایه‌وه، توانرا له ناوچه‌ی كه‌ڕاده‌ی شاری به‌غدا له‌لایه‌ن هێزه ته‌ناهییه‌كان بگیرێن و دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یشیان له‌سه‌ر كراوه‌ته‌وه و به فه‌رمانی دادوه‌ر لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیان ده‌ستی پێ كردووه.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتی دامه‌زراوه شوێنه‌وارییه‌كانی دنیا، له دوای 2003 و پاش ڕووخاندنی به‌عس، عێراق به‌گشتی و به‌غدا به تایبه‌تی بووه‌ته ناوه‌ندێكی گه‌وره‌ی دزینی و بازرگانی كردن به پارچه‌ی شوێنه‌واری و بازرگانی كردن به مرۆڤ و ترافیكی ڕه‌وانه‌كردنی هۆشبه‌ر بۆ وڵاتانی باكوری ئه‌فریقا و یه‌كێتی ئه‌وروپا.