شەربەتی قەیسی چ سوودێكی هەیە؟

:: AM:11:33:17/06/2018 ‌

شەربەتی  جۆرە جیاوازەکانی میوەكان هەر یەكەیان سوود و تایبەتمەندی خۆیان بۆ جەستە هەیە ، هەروەها یەكێك لەو میوانەش قەیسییە كە پزیشكان ئامۆژگاریمان دەكەن كە شەربەتەكەی بخۆین چونكە چەندان سوودی هەیە بۆ جەستەمان.

بەپێی هەواڵێك كە لە ماڵپەڕی "naturalfoodseries" دا بڵاو كراوەتەوە، باس لە سوودەكانی خواردنەوەی شەربەتی قەیسی دەكات و دەڵێت، بەگوێرەی توێژینەوە نوێیەكان پزیشكان ئەوەیان بۆ دەركەوتووە كە شەربەتی قەیسی چەندان سوودی هەیە بۆ جەستە، ئەمەیش دەگەڕێتەوە بۆ بوونی ڕێژەیەكی زۆر مادە خۆراكییەكان و ڤیتامینەكان كە تێیدایە، بۆیە پزیشكان ئامۆژگاریمان دەكەن كە رۆژانە پەرداخێكی لێ بخۆینەوە، چونكە ئەم سوودانەی هەیە:

یەكەم – بینایی باشتر دەكات و ئێسكی جەستە بەهێز دەكات: پزیشكان دەڵێن ئەو كەسانەی ڕۆژانە پەرداخێك بۆ دوو پەرداخ شەربەتی قەیسی دەخۆنەوە لە كێشەكانی بینایی چاوەكانیان بەدوور دەبن و چاوەكانیان بە سەلامەتی دەمێنێتەوە، هەروەها پزیشكان دەڵێن بەهۆی بوونی ڕێژەیەكی زۆر مادەی كالیسیۆم لەم شەربەتەدا ئێسكی جەستەیش بەهێز دەكات و لە پووكانەوە دەیپارێزێت.

دووەم – كرداری هەرس ئاسان دەكات و پێستیش گەشاوەتر دەردەخات: بوونی ڕیشاڵە مادەكان لەناو ئەم شەربەتەدا كاری هەرس كردن ئاسانتر دەكات و گەدە لە سووتان دەپاریزێت هەروەها كاری ڕیخۆڵە ئاسان دەكات ناهێڵێت تووشی هیچ كێشەیەك ببێت، لەگەڵ ئەوەیشدا بوونی ڕێژەیەكی زۆر مادەی كۆلاجین لە شەربەتی قەیسیدا جوانی پێست زیاد دەكات و سافتری دەكات و لە زیبكە و پەڵەی ڕەش رزگاری دەكات.


وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان