خواردنی چەوەندەر ئەم سوودانەی هەیە

:: PM:01:48:17/06/2018 ‌

چەوەندەر بە یەكێك لە خۆراكە بەسوودەكان دادەنرێت بۆ جەستەی مرۆڤ ئەمەیش بەهۆی دەوڵەمەندی بە مادە خۆراكییەكان ڤیتامینەكان كە جەستە بە تەندروستی دەهێڵنەوە. 

بەپێی هەواڵێك كە لە ماڵپەڕی "organicfacts" دا بڵاو كراوەتەوە و باس لە سوودەكانی چەوەندەر دەكات و دەڵێت، توێژینەوە زانستیەكان دەریانخستووە كە خواردنی چەوەندەر یارمەتیدەرە بۆ بەهێزكردنی ماسولكە و كەمكردنەوەی رێژەی چەوری جەستە، هەروەها چەوەندەر بڕێكی زۆر مادەكانی "مەنگەنیز، پۆتاسیۆم، مس، مەگنیسیۆم و فۆسفۆر"ی  تێدایە، لەگەڵ ئەوەشدا سەرچاوەیەكی باشی ڕیشاڵی مادەكانە و ڤیتامین C و ڤیتامین B6ی تێدایە، بۆیە لێرەدا باس لە چەند سوودێكی چەوەندەر دەكەین:

یەكەم – چەوەندەر نەخۆشی ئەنیمیا "كەم خوێنی" ناهێڵێت: پزیشكان ئامۆژگاریمان دەكەن كە رۆژانە چەوەندەر بخۆین، چونكە ئەم ڕووەكە زۆر بەسوودە بۆ ئەو كەسانەی تووشی كەم خوێنی بوون و بەچارەسەرێكی باش دادەنرێت بۆ ئەم نەخۆشییە، ئەمەیش بەهۆی ئەوەی چەوەندەر ڕێژەی ھیمۆگڵۆبینی خوێن زیاد دەكات بەشێوەیەكی خێرا، لەگەڵ ئەوەیشدا توێژینەوە نوێیەكان دەریانخستووە كە چەوەندەر كاریگەرییەكی باشی هەیە بۆ دابەزاندنی پەستانی بەزری خوێن.

دووەم – چەوەندەر لە نەخۆشی شێرپەنجە دەتپارێزێت: توێژینەوەكان ئەوەیان دەرخستووە كە خواردنی چەوەندەر لە شیرپەنجەكانی "پێست و كۆڵۆن" دەتپارێزێت، ئەمەیش دەگەڕێتەوە بۆ بوونی ڕێژەیەكی زۆر دژە ئۆكسانەكان لەناو ئەم رووەكەدا كە دژایەتی خانە شێرپەنجەییەكان دەكەن و لەناویان دەبەن.


وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان