ئه‌مڕۆ ئه‌نجلینا جۆلى ئه‌كته‌رى به‌ناوبانگى جیهان و باڵوێزى نیازپاكى له‌گه‌ڵ تیمێكى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان گه‌یشته كامپى دۆمیز له دهۆك، ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌شى به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى ئاواره‌كان بوو.
دواى ئه‌وه‌ى ئه‌نجلینا جۆلى ئه‌كته‌رى به‌ناوبانگى جیهان و باڵوێزى نیازپاكى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، سه‌ردانى مووسڵى كرد، ئه‌مڕۆ له درێژه‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى گه‌یشته شارى دهۆك، كه‌مپى ئاواره‌كانى دۆمیزى به‌سه‌ركرده‌وه.
وه‌ك ئاماژه‌ى بۆ كراوه، ئه‌م ئه‌كته‌ره جیهانییه، تیمێكى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانى له‌گه‌ڵ بووه و ئه‌و سه‌ردانه‌شى یه‌كه‌م سه‌ردان نییه كه تێیدا ره‌وشى ئاواره‌كان به‌سه‌ر بكاته‌وه.
جۆلى وێراى پێشكردنى هاوكاریى مرۆیى بۆ كامپى ئاوارەکان چه‌ندان سه‌عات له‌گه‌ڵ ئاواره‌كان بووه و گوێى له بارودۆخى ئه‌وان گرتووه.
چه‌ند ساڵێكه ئه‌نجلینا جۆلى وه‌ك باڵوێزى نیازپاكى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروبارى ئاواره و په‌نابه‌ران ده‌ستنیشان كراوه.
كاروان میكائیل ، به‌رپرسى سه‌نته‌رى رۆشنبیرى
ئاڤدان له كه‌مپى دۆمیز به "وشه"ى، راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له چوارچێوه‌ى
سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و عیراق و موسڵ ، ئه‌نجلینا جۆلى ئه‌كته‌رى
ناسراوى ئه‌مەریكى و باڵوێزی نیازپاکی یه‌كگرتووه‌كان سه‌ردانى پارێزگاى دهۆك و كه‌مپى
دومیزى كرد.
ئەو گوتیشی ئه‌مه ده‌بێته سێیه‌م جار ئه‌نجلینا
جۆلى سه‌ردانى كه‌مپى دۆمیز ده‌كات له ماوه‌ى چوار ساڵى رابردوو. له سنوورى پارێزگاى
دهۆك 27 كه‌مپى تایبه‌ت بۆ ئاواره‌کان هەن
کەزیاتر لە 700 هەزار دەبن.
دوێنێ كاتێك سه‌ردانى مووسڵى كردبوو، سه‌رسوڕمانى خۆى به كاوڵكارییه‌كانى ئه‌و شاره ده‌ربڕیبوو، جۆلى له باره‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ مووسڵ نووسیویه‌تى" چه‌ند ساڵه له‌گه‌ڵ كۆمسیۆنى په‌نابه‌ران كارده‌كه‌م، كه‌چى له‌میانه‌ى ئه‌و چه‌ند ساڵه‌دا ئه‌و خراپترین وێرانكارییه كه ده‌یبینم، خه‌ڵك لێره هه‌موو شتێكى له‌ده‌ست داوه"