سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌ناهی
ئاشكرای كرد، له ئه‌نجامی دروستبوونی شه‌ڕ له نێوان تیپێكی تۆپی پێ و چه‌كداران
له ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدای پایته‌ختی عێراق، كه‌سێك كوژراو و ئاڵۆزی لێ كه‌وته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه به پێگه‌ی
"بغداد الیوم"ی ڕاگه‌یاند، شه‌ڕه‌كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م له نێوان تیمێكی
تۆپێ پێی میلی و لایه‌نێكی چه‌كدار له كه‌رتی 19ی ناوچه‌ی سه‌دری ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا
ده‌ستی پێ كرد و له ئه‌نجام دا كه‌سێك كوژرا، له‌و كاته‌ی به چه‌كی ڕه‌شاش
هێرشكراوه‌ته سه‌ر تیمه‌كه‌ی تۆپی پێ.
ئاماژه‌ی دا، هێزێكی
ته‌ناهی به په‌له گه‌یشتووه‌ته شوێنی ڕووداوه‌كه و ته‌رمی كوژراوه‌كه‌یان گه‌یاندووه‌ته
پزیشكی دادوه‌ری و دۆسیه‌ی لیكۆڵینه‌وه‌یان كردووه‌ته‌وه، بۆ هۆكاری شه‌ڕه‌كه و
گرتنی تۆمه‌تباران و دادگایی كردنیان.
به‌رده‌وامبوونی
ئاڵۆزی و شه‌ڕ و كرده تیرۆریستییه‌كان له به‌غدا و ناوچه‌كانی تری عێراق له
كاتێكدایه پێش جه‌ژن سه‌رچاوه ته‌ناهییه‌كان هۆشداریان له تێكچوونی دۆخی ته‌ناهی
عێراق دا، به‌هۆی قۆستنه‌وه‌ی گرژی و ناكۆكی سیاسی لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر پێكهێنانی
حكوومه‌تی نوێی عێراق و ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی 12ی ئایار/مایۆ.
به‌غدا به یه‌كێك له
خراپترین شاره‌كانی دنیا بۆ ژیان و مانه‌وه هه‌ژمار ده‌كرێ، به‌هۆی زۆری تاوان و
كوشتن و ته‌قینه‌وه و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری سه‌ره‌تاییه‌كانی ژیان.