باشترین مۆبایلی ئەسووس ببینە

:: PM:04:13:17/06/2018 ‌

ئەسووس بۆ مانگی حوزەیران یەكێك لە باشترین و بەهێزترین مۆبایلەكانی خستە بازاڕەكانەوە كە زۆر بەشێوازێكی بەهێز و دیزاینێكی جوان دروستی كردووە.

بەپێی هەواڵێك كە لە ماڵپەڕی "gadgets" دا بڵاو كراوەتەوە و باس لە بەرهەمە نوێیەكەی كۆمپانیای ئەسووس دەكات و دەڵێت، كۆمپانیای ئەسووس بۆ ساڵی 2018 مۆبایلێكی نوێی دروست كرد بەناوی "ZenFon Ares" ەوە، وەك كۆمپانیاكە روونكردنەوەی لەبارەی ئەم مۆبایلە داوە بەیەكێك لە مۆبایلە خێراكان و بەهێزەكانی دنیا دادەنرێت، ئەمەش وایكردووە ببێتە جێگای سەرنجی كڕیاران و هەوادارانی ئەم جۆرە مۆبایلە.

كۆمپانیاكە لەبارەی تایبەتمەندییەكانی ئەم مۆبایلەوە روونكردنەوەی داوە، مۆبایلە نوێكەی ئەم كۆمپانیایە پاترییەكی سێ هه‌زار و 300 میلی ئەمپێری لەسەرە و پرۆسێسەرێكی بەهێزی هەیە كە دەگاتە 350 مێگاهێرتز، جگە لەوەش كامێرایەكی بەهێزی بۆ دانراوە كە كامێرای پێشەوەی 13 مێگا پێكسڵە و كامێرای دواوەی 23 مێگا پێكسڵە، هەروەها شاشەیەكی روونی هەیە كه 5.70 ئینجە و روونییەكەی دەگات 1440 بە 2560 پیكسڵ.

لەگەڵ ئەوەیشدا ئەم كۆمپانیایە ئاماژەی بەوەش كردووە كە ڕامی ئەم مۆبایلە نوێیە هەشت گێگا بایتە و میمۆری ناوەكی لە 64 گێگا بایتەوە دەست پێ دەكات و دەگاتە 256 گێگا بایت، لەگەڵ ئەوانەشدا بە سیستەمی ئەندرۆید 8.0 كار دەكات و نرخەكەشی دەگاتە 540 دۆلاری ئەمەریكی.




وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان