گوته‌بێژی فه‌رمی
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕای گه‌یاند، گرووپه چه‌كداره‌كان به هیچ شێوه‌یه‌ك
مافی ئه‌وه‌یان نییه خاكی هه‌رێمی كوردستان بۆ دژایه‌تی ئێران و توركیا به‌كاربهێنن،
پێوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و تارانیش به به‌هێز و پته‌و وه‌سف ده‌كات و داوای به‌ره‌وپێشبردنی
زیاتری پێوه‌ندییه ئابوورییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران
ده‌كات.
سه‌فین دزه‌یی گوته‌بێژی
فه‌رمی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ ئاژانسی "ته‌سنیم"ی
ئێرانی ئاشكرای كرد، هه‌ولێر به‌رهه‌ڵستی ئه‌و گرووپه چه‌كدارانه ده‌كات، كه هه‌ڕه‌شه
له وڵاتانی دراوسێ ده‌كه‌ن و هیچ كات ڕێ به‌و گرووپانه‌یش نادات، خاكی هه‌رێمی
كوردستان بۆ دژایه‌تی كردنی ئێران و توركیا به‌كاربهێنن.
دزه‌یی له دیداره‌كه‌ی
دا گوتی، ئه‌و جۆره گرووپانه دوای دروستبوونی هه‌رێمی كوردستان نه‌هاتوونه‌ته
ناوچه‌كه، به‌ڵكوو پێش ئه‌وه‌یش له سه‌رده‌می حوكمی ڕژێمی سه‌دام حوسێنیش
بوونیان هه‌بووه، بۆیه بوونی ئه‌و گرووپانه مانای ئه‌وه نییه، هه‌ولێر
پشتیوانیان ده‌كات، به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ولێر سووره له‌سه‌ر كاركردنی لیژنه‌ی
هاوبه‌شی نێوان ئێران و هه‌رێمی كوردستان، بۆ گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی پێویست و هه‌ماهه‌نگی
بۆ ڕێگری له جموجۆڵی چه‌كداری.
گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان ئاماژه‌ی دا، هه‌رێمی كوردستان هۆشداری داوه‌ته ئه‌و گرووپه چه‌كدارانه
كه به هیچ شێوه‌یه‌ك مافی ئه‌وه‌یان نییه خاكی هه‌رێمی كوردستان به‌كاربهێنن،
بۆ دژایه‌تی كردنی دراوسێكانمان، به دیاریی كراوی ئێران و توركیا.
له به‌شێكی تری
دیداره‌كه دزه‌یی ده‌ڵێ، پرسی هاوبه‌شی زۆر له نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و سنوورێكی درێژی هابه‌شیشمان هه‌یه، جیاوازی
بۆچوونیش له هه‌ندێ پرس كێشه‌یه‌كی ئاسایییه و كاریگه‌ری ناخاته سه‌ر پێوه‌ندی
دووقۆڵی به‌هێز و ئاشتیانه‌ی نێوانمان، هه‌ولێر به گرنگی تایبه‌ت و زۆره‌وه ده‌ڕوانێته
پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت و حكوومه‌تی كۆماری ئیسلامی ئێران له سه‌رجه‌م
بواره‌كانه‌وه، داوایش ده‌كه‌ین هه‌وڵه‌كان زیاتر وه‌گه‌ربخرێن بۆ به‌ره‌وپێشبردنی
زیاتری پێوه‌ندی ئابووری نێوان تاران و هه‌ولێر، ئێسته ئاڵوگۆڕی بازرگانی له
نێوان هه‌ردوولامان له ئاستێكی باش دایه و به‌ره‌وپێشبردنیشی له پێشینه‌ی به‌رنامه‌ی
كاره‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه.