ماڵپه‌ڕێكی ئه‌مه‌ریكى ئاشكراى ده‌كات، به‌كڕینى چه‌ك له رووسیا له‌لایه‌ن عێراقه‌وه، ئه‌مریكا بازاڕى عێراق به‌به‌هاى حه‌وت ملیار دۆلار له‌ده‌ست ده‌دات.
پێگه‌ی
میلته‌رى وۆچ، كه سایتێكى ئه‌مه‌ریكیه هۆشدارى ده‌دات له‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا بازاڕێكى گه‌وره‌ى چه‌كى له‌ده‌ست ده‌چێت كه ئه‌ویش عێراقه، هۆكاره‌كه‌ش ئه‌وه‌یه، سوپاى عێراق متمانه‌یه‌كى زۆرى به چه‌كى رووسى هه‌یه و به‌مدواییانه رووى له بازاڕه‌كانى چه‌كى رووسی كردووته‌وه.
سه‌باره‌ت به تانكه‌كه‌كان پێگه ئه‌مه‌ریكییه‌كه ئاماژه‌ی داوه، "سوپاى عێراق به‌شێوه‌یه‌كى زیاتر متمانه‌ى به تواناى تانكى رووسى هه‌یه، ئه‌م سوپایه ئه‌زموونێكى زۆرى له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانى تانكى ئه‌مه‌ریكى و رووسى هه‌یه، به‌ڵام كاتێك تانكى تى 90 رووسى هه‌ڵده‌بژێرێت ئه‌وا زه‌برێكى ترسناكه به شكۆى یه‌كه جه‌نگاوه‌رییه‌كانى تانكى ئه‌مه‌ریكا".
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر عێراق ژماره‌یه‌ك له تانكى رووسى جۆرى تى 90ى پێ گه‌یشت كه له ساڵى 2017 له كۆمپانیایه‌كى رووسى كڕیبوو، وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق رای گه‌یاند هێشتا ژماره‌یه‌كى زۆر له‌م جۆره تانكه ماوه كه بۆ عێراق ره‌وانه ده‌كرێت.
له‌باره‌ى تایبه‌تمه‌ندى تانكه رووسیه‌كه، به به‌راورد به ئه‌برامز، سایته ئه‌مریكیه‌كه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، تانكه رووسیه‌كه كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندى گرنگى هه‌یه له‌وانه بزوێنه‌رێكى به‌هێزى هه‌یه و له‌رووى ئابووریشه‌وه زۆر گرنگه، هه‌روه‌ها خێراییه‌كه‌ى 40 میله له سه‌عاتێكدا، جگه له‌وانه‌ش كۆمه‌ڵێك خزمه‌تگوزاریى تر‌ى بۆ زیادكراوه كه چاكتر خۆى له‌به‌رده‌م مووشه‌كى دژه تانك راده‌گرێت.
وا مه‌زنده ده‌كرێت به كڕینى چه‌كى رووسی له لایه‌ن عێراقه‌وه، ئه‌مه‌ریكا حه‌وت ملیار دۆلار له‌ده‌ست بدات.