بەگوێرەی تایبەتمەندییە باشەکان و دیزاینە ناوازەکانیانەوە دوو کاتژمێری زیرەک دیاریکران کە بە باشترین و بەهێزترین کاتژمێری زیرەک دادەنرێن بۆ سیستەمی ئەندرۆید.
بەپێی هەواڵێک کە لە ماڵپەڕی "
theverge" دا بڵاو کراوەتەوە و باس دوو باشترین کاتژمێری زیرەک دەکات لە دنیادا کە بۆ سیستەمی ئەندرۆید دیاری کراوە و دەڵێت، بەگوێرەی چەندان تایبەتمەندی جیاواز کە لە کاتژمێرە زیرەکەکاندا دەبینرێت دوو کاتژمێر دیاریکراون کە بە باشترین کاتژمێر دادەنرێن لە دنیادا لە رووی تایبەتمەندی و بەهێزی و دیزاین و خێراییەوە، کە بریتین لەمانەی خوارەوە:
یەکەم – مۆتۆرۆلا "Moto 360" كۆمپانیای مۆتۆرۆلا یەکێک لە باشترین کاتژمێرە زیرەکەکانی خستە بازاڕەکانەوە، كە ئەم كاتژمێرە بە یەكێكە لە بەهێزترین كاتژمێرەكانی دنیا دادەنرێت و شاشەیەكی بەهێزی و گەورەی هەیە كە دەگاتە 2.9 ئینج، هەروەها پاترییەكی باشی لەسەرە كە هێزەكەی دەگاتە 499 میلی ئەمپێر و دژە تەربوونه و نرخەكەشی دەگات بە 230 دۆلاری ئەمەریكی.
دووەم – سامسۆنگ "GEAR S2" كۆمپانیای سامسۆنگیش یەکێک لە باشترین کاتژمێرە زیرەکەکانی خستە بازاڕەکانەوە، كە ئەم كاتژمێرە بە یەكێكە لە بەهێزترین كاتژمێرەكانی دنیا دادەنرێت و شاشەیەكی بەهێزی و گەورەی هەیە كە دەگاتە 2.7 ئینج، هەروەها پاترییەكی باشی لەسەرە كە هێزەكەی دەگاتە 450 میلی ئەمپێر و دژە تەربوونه و نرخەكەشی دەگات بە 250 دۆلاری ئەمەریكی.