بەرشەلۆنە خەریكە گۆمێز لە كۆڵ بكاتەوە

:: AM:11:30:18/06/2018 ‌

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی پلانی داڕشتووە لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی ئێستای یاریزاناندا، یاریزانە پورتوگالییەكەی ئەندرێ گۆمێز لە كۆڵ خۆی بكاتەوە.

رۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی كەتەلۆنی بڵاوی كردەوە: گۆمێز لەنێو لیستی ئەو یاریزانانەیە كە یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێ لەم هاوینەدا دەستبەردارییان بێت.

رۆژنامەكە ئاشكراشی كرد، یانەی بەرشەلۆنە نایەوێ راستەوخۆ بەشێوەی راستەوخۆ گۆمێز بفرۆشێ، بەڵكو دەیەوێ بیخاتە مامەڵەی ئەو یاریزانانەی كە هەوڵی گرێبەستكردنیان لەگەڵ دەدات.

سەرچاوەكە جەختیشی كردەوە كە یانەی بەرشەلۆنە خوازیارە گۆمێز بخاتە مامەڵەی هەوڵەكانی گرێبەستكردنی لەگەڵ میرالیم بیانیچی ئەستێرەی هێڵی ناوەڕاستی یانەی یۆڤانتۆس، بەڵام پێناچێ یانە ئیتاڵییەكە بەم مامەڵەیە رازی بێت.

جێی باسە یانەی بەرشەلۆنە دووساڵ بەر لە ئێستا بە 37 ملیۆن یۆرۆ گۆمێزی لە یانەی ڤالێنسیا هێنایە یانەكەیەوە.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م