سه‌رچاوه‌كان هێما بۆ
ئه‌وه ده‌كه‌ن، له تۆڵه‌ی بۆردمانه‌كه‌ی دوێنێی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا
له سووریا بۆ سه‌ر میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی، چه‌كدارانی گرووپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی
هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر بنكه‌ی "عه‌ین ئه‌سه‌د" له عێراق كه ژماره‌یه‌كی
زۆری سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكای تێدایه.
له میدیاكانی عێراق به
چڕی ئه‌وه بڵاوكرایه‌وه، كه چه‌كداره‌كانی گرووپی "كه‌تائیبی ئیمام عه‌لی"
كه یه‌كێكه له گرووپه‌كانی ناو میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی بۆردمانی بنكه‌ی سه‌ربازی
"عه‌ین ئه‌سه‌د"یان كردووه، له تۆڵه‌ی ئه‌و بۆردمانانه‌ی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی
ئه‌مه‌ریكا كردوویانه‌ته سه‌ر بنكه‌یه‌كی حه‌شدی شه‌عبی له ناوچه‌ی ئه‌لبوكه‌مالی
ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا.
هه‌رچه‌نده هه‌واڵی
بۆردمانكردنی بنكه سه‌ربازییه‌كه به چڕی میدیاكانی ته‌نییه‌وه، به‌ڵام سوپای
عێراق ئه‌وه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه، چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك له سوپای عێراق كه له نێو
بنكه‌ی سه‌ربازی بوونیان هه‌یه به میدیاكانیان ڕاگه‌یاندووه، هه‌واڵی
بۆردمانكردنی بنكه ئاسمانییه‌كه دووره له ڕاستییه‌وه.
به‌یانی دوێنێ دووشه‌م
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆردمانی چه‌ند بنكه‌یه‌كی چهكدارانیان
له ناوچه‌ی ئه‌لبوكه‌مالی هاوسنووری عێراق كرد، به‌وهۆیه‌وه 38 چه‌كداری سه‌ر به
ڕژێمی ئه‌سه‌د كوژران، له ڕیزی كوژراوه‌كانیش چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی بوونیان
هه‌یه. تۆمه‌تباركردنی هاوپه‌یمانان به ئه‌نجامدانی بۆردمانی بنكه‌كانی ئه‌سه‌د
له ئه‌لبوكه‌مال له كاتێكدایه وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا به فه‌رمی
دووپاتی كرده‌وه، كه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان و ئه‌مه‌ریكا هیچ جۆره
بۆردمانێكی له‌وشێوه‌یه‌یان له ناوچه‌ی ئه‌لبوكه‌مالی سه‌ر به پارێزگای دێرزووری
ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا ئه‌نجام دابێ.