له توێژینه‌وه‌یه‌ك ده‌ركه‌وتووه، 857 ملیۆن چه‌كى سووك له جیهان هه‌یه، كه 393 ملیۆنیان به‌ده‌ست خه‌ڵكى مه‌ده‌نى ئه‌مه‌ریكایه، ئه‌م بڕه‌ش به %40ى چه‌كى جیهان دێت.
به‌پێى هه‌واڵێكى ئاژانسى
فرانس پرێس، پرۆژه‌یه‌كى توێژینه‌وه له جنێڤ به ناوى" سمۆل ئارمز سێرڤى" ئه‌نجام دراوه، كه پرۆژه‌یه‌كى سه‌ربه‌خۆیه، له‌ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وتووه نزیكه‌ى نیوه‌ى چه‌كى سووك له دنیا به‌ده‌ست هاووڵاتییانى ئه‌مه‌ریكاوه‌یه.
له ئه‌نجامى توێژینه‌وه‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، ئه‌مه‌ریكییه‌كان له %4 دانیشتووانى گۆى زه‌وى پێك ده‌هێنن، كه‌چى له %40 چه‌كى زه‌وى به‌ده‌ست ئه‌وانه‌وه‌یه، به‌گشتی له جیهان 857 ملیۆن چه‌كى سووك هه‌یه، له‌م بڕه‌ش 393 پارچه چه‌ك به‌ده‌ست خه‌ڵكى ئه‌مه‌ریكاوه‌یه.
ئه‌وه‌یش ڕوونكراوه‌ته‌وه، بڕه گشتییه‌كه‌ى چه‌ك كه 857 ملیۆنه، له %85 به‌ده‌ست خه‌ڵكى سڤیله، واته ته‌نیا له %15 به‌ده‌ست سوپا و هێزه‌كانى هاوشێوه‌ى سوپایه.
بۆ دڵنیاكردنه‌وه‌ى ئه‌نجامه‌كانى ئه‌نجامده‌رانى پرۆژه‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌م توێژینه‌وه‌یه زانیاریی فه‌رمییان له 133 وڵات وه‌رگرتووه و له 56 وڵاتیش راپرسییان ئه‌نجام داوه.
ساڵانه هه‌زاران كه‌س له ئه‌مه‌ریكا به‌هۆى دیارده‌ى چه‌ك هه‌ڵگرتنى خه‌ڵكی سڤیل ده‌كوژرێن، چونكه دیارده‌یه‌كى زۆر باوه و یاسا رێگه‌ى به خه‌ڵك داوه بۆ پاراستنى خۆیان چه‌ك هه‌ڵبگرن.