پیاوێكی به‌ریتانی بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی ده‌رمانێكی پاككردنه‌وه‌ی پیسی سه‌ر په‌نجه‌ره، كه‌مێك له ده‌رمانه‌كه‌ی كرد به ژنێكی مسوڵماندا، به‌مه‌ش تووڕه‌ییه‌كی زۆری له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی دروست كرد.
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ڤیدیۆی پیاوێكی به‌ریتانی بڵاو بووه‌ته‌وه، كه بۆ سووكایه‌تی كردن به مسوڵمانان كارێكی نه‌شیاو ده‌كات، ده‌رمانی ڤانێش بۆ پاكه‌ره‌وه‌ی په‌ڵه و پیسی له ژنێكی مسوڵماندا تاقی ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت: "با بزانین ئه‌م ده‌رمانه به‌ڕاستی پیسی پاك ده‌كاته‌وه".
ئه‌م ڕه‌فتاره‌یشی هه‌رای له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی دروست كرد و خه‌ڵكی مسوڵمان و نا مسوڵمانی دنیای به‌رانبه‌ر كاره قێزه‌وه‌نه‌كه‌ی هێنایه ده‌نگ، به سووكایه‌تییه‌كی نه‌شیاویان ناو برد.
ڤیدیۆكه زیاتر له 14 هه‌زار جار بینراوه، به سه‌دان جاریش له ته‌واوی تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاو كراوه‌ته‌وه و لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان له‌سه‌ری هاتوونه‌ته ده‌نگ.