LG كه یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا بۆ مانگی حوزه‌یرانی ئه‌م ساڵ مۆبایلێكی نوێی خسته بازاڕه‌كانه‌وه كه خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندی به‌هێز و دیزاینێكی جوانه.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
gadgets" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له به‌رهه‌مه نوێیه‌كه‌ی كۆمپانیای LG ده‌كات و ده‌ڵێت، كۆمپانیای LG بۆ ساڵی 2018 مۆبایلێكی نوێی دروست كرد به‌ناوی "X5" ه‌وه، وه‌ك كۆمپانیاكه روونكردنه‌وه‌ی له‌باره‌ی ئه‌م مۆبایله داوه به یه‌كێك له مۆبایله خێراكان و به‌هێزه‌كانی دنیا داده‌نرێت، ئه‌مه‌ش وایكردووه ببێته جێگای سه‌رنجی كڕیاران و هه‌وادارانی ئه‌م جۆره مۆبایله.
كۆمپانیاكه له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م مۆبایله‌وه روونكردنه‌وه‌ی داوه، مۆبایله نوێكه‌ی ئه‌م كۆمپانیایه پاترییه‌كی 4500 میلی ئه‌مپێری له‌سه‌ره و پرۆسێسه‌رێكی به‌هێزی هه‌یه كه ده‌گاته 205، جگه له‌وه‌ش كامێرایه‌كی به‌هێزی بۆ دانراوه كه كامێرای پێشه‌وه‌ی هه‌شت مێگا پێكسڵه و كامێرای دواوه‌ی 13 مێگا پێكسڵه، هه‌روه‌ها شاشه‌یه‌كی روونی هه‌یه كه 5.50 ئینجه و روونییه‌كه‌ی ده‌گات 720 به 1280 پیكسڵ.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئه‌م كۆمپانیایه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه كه ڕامی ئه‌م مۆبایله نوێیه چوار گێگا بایته و میمۆری ناوه‌كی له 64 گێگا بایته‌وه ده‌ست پێ ده‌كات و ده‌گاته 256 گێگا بایت، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا به سیسته‌می ئه‌ندرۆید 8.0 كار ده‌كات و نرخه‌كه‌شی ده‌گاته 175 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.