دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌نگۆی جیابوونه‌وه‌ی سۆڤینی پێشكه‌شكار له هاوسه‌ره‌كه‌ی، ئه‌مجاره هه‌واڵی جیابوونه‌وه‌ی ڕۆژان ئه‌بوبه‌كری بێژه‌ری ڕووداو له میدیاكاندا ده‌نگی دایه‌وه.
ماوه‌یه‌كی كورت به‌سه‌ر هاوسه‌رگیری كردنی ڕۆژان ئه‌بوبه‌كر خانمه بێژه‌ری كه‌ناڵی ڕووداو له‌گه‌ڵ گه‌نجێكی كه‌ركووكی به ناوی ئایین شوانی تێپه‌ڕی و ئه‌مڕۆ هه‌واڵی جیابوونه‌وه‌یان بڵاو كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ ئاین شوانی له هه‌ژماره‌كه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام پۆستێكی كرد، تێیدا ڕوونكردنه‌وه‌ی له‌باره‌ی جیابوونه‌وه‌ی خۆی و ڕۆژان دا و هۆكاره‌كه‌ی بۆ له‌یه‌كتر تێنه‌گه‌یشتن و نه‌گونجانیان به‌یه‌كه‌وه گه‌ڕانده‌وه، هه‌روه‌ها هه‌موو وێنه‌یه‌كی خۆی و ڕۆژانیشی له هه‌ژماره‌كه‌ی سڕیوه‌ته‌وه، به‌ڵام دوای تێپه‌ڕینی سێ سه‌عات به‌سه‌ر پۆسته‌كه‌یدا، پۆسته‌كه‌ی سڕییه‌وه و له هه‌ژماری خۆی لایبرد.
ڕۆژانیش هیچ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌و باره‌یه‌وه نه‌داوه، ته‌نانه‌ت هیچ وێنه‌یه‌كیشی بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه، وه‌ك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش باس كراوه، هه‌ژماره فه‌رمییه‌كه‌ی خۆی داخستووه و بۆ ماوه‌یه‌ك بێده‌نگ بووه.
ڕاستی ئه‌م هه‌واڵه تا ئێسته ده‌ست میدیاكان نه‌كه‌وتووه، خه‌ڵكیش له چاوه‌ڕوانی ڕوونكردنه‌وه‌ی زیاتری هه‌ر یه‌ك له ڕۆژان و ئایینن، هه‌ر بۆیه چه‌ند جارێك له لایه‌ن په‌یجه‌كانی ئینستاگرامه‌وه نامه‌یان بۆ نێردراوه، به‌ڵام به پێی قسه‌ی ئه‌دمینه‌كان بێت، هیچ كامیان ئاماده نین وه‌ڵامیان بده‌نه‌وه.