كۆمپانیای "نیسان" بۆ مانگی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ ئۆتۆمبێلێكی جۆری مۆدێل به‌رزی SUV خسته بازاڕه‌كانه‌وه كه به شیوازێكی زۆر به‌هێز و دیزاینیكی جوانی دروست كردووه.
هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی "
thecarconnection" باس له نوێترین ئۆتۆمبێل ده‌كات كه كۆمپانیای نیسان دروستی كردووه و ده‌ڵێت، كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كه‌ی نیسان بۆ مانگی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ ئۆتۆمبێلێكی جۆری مۆدێل به‌رزی SUVی به‌ناوی "KICKS" خسته بازاڕه‌كانه‌وه، وه‌ك ماڵپه‌ڕه‌كه ڕوونی كردووه‌ته‌وه ئه‌م ئۆتۆمبێله نوێیه له‌لایه‌ن ئه‌ندازیارانی و شاره‌زایانی بواری میكانیكی ئۆتۆمبێل هه‌ڵسه‌نگاندی بۆ ئه‌نجام دراوه و 5.2 ی دراوه‌تێ له‌سه‌ر 10 له‌ڕووی هێز و جوانی دیزاینه‌وه.
نیسان ده‌رباره‌ی تایبه‌تمه‌ندی و نرخی ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ی چه‌ند ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك ده‌دات و ده‌ڵێت، ئه‌م ئۆتۆمبێله به‌شێوازێكی زۆر به‌هێز و بۆدییه‌كی پته‌و دروست كراوه، هه‌روه‌ها دیزاینێكی جوانی بۆ دانراوه كه سه‌رنجی خه‌ڵكی ڕاكێشاوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا بزوێنه‌رێكی به‌هێزه بۆ دانراوه كه هێزه‌كه‌ی ده‌گاته هێزی 125 ئه‌سپ و خاوه‌نی بزوێنه‌رێكی 1.6 لیترییه، هه‌روه‌ها له‌ڕووی نرخه‌وه ئه‌م ئۆتۆمبێله نرخێكی زۆر گوونجاوی بۆ دانراوه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه مۆدێلیشی به‌رزه كه نرخه‌كه‌ی ده‌گات به 17 هه‌زار و 990 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.