له‌ماوه‌ى دروستبوونى بیتكۆین زۆرێك له زانیاری و چۆنییه‌تى مامه‌ڵه پێوه‌كردنى بڵاو كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام تا ئێسته پرسیارى زۆر لاى هاووڵاتییان له‌وباره‌یه‌وه ماوه‌ته‌وه، هێشته ڕوون نییه ئه‌و پاره‌یه چۆن و به‌چ شێوه‌یه‌ك به‌كاردێت هه‌روه‌ك ئه‌و خێرا بڵاو بوونه‌وه‌ى له بازاڕه‌كاندا بووه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى كه گومانى زیاتر بخرێته سه‌ر بیتكۆین.
بیتكۆین پاره‌یه‌كی ئه‌لكترۆنییه و له واقیعدا به‌رجه‌سته نییه و ناتوانرێت ده‌ستى لێ بدرێت یان وه‌ك پاره‌یه‌كی تر بخرێته گیرفان و مامه‌ڵه‌ی ڕۆژانه و ئاڵوگۆڕی پێ بكرێت. بیتكۆین دراوێكی هێماییه و سیسته‌مێكی پاره‌دانی دنیاییه كه وه‌ك پاره‌ی بێ پاڵپشتی یاسایی هیچ وڵاتێك به شێوه‌ی ئۆنلاین به‌كاردێت.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پاره ڕێوشیوێنى تایبه‌تى و یاسایی هه‌یه، به‌ڵام تا ئێسته بیتكۆین به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى نه‌ناسێنراوه، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن هه‌ندێك له وڵاتانی ئاسیا و ئه‌وروپا و هه‌ندێك ولایه‌تی ئه‌مه‌ریكا قه‌ده‌غه كراوه.
تا ئێسته هیچ وڵاتێك به ژاپۆنیشه‌وه بیتكۆین وه‌ك پاره به فه‌رمی ناناسێنن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا وڵاتانى ئه‌مه‌ریكا و چین و ئه‌ڵمانیا بیتكۆین وه‌ك كه‌لوپه‌ل هه‌ژمار ده‌كه‌ن نه‌ك پاره، ئه‌م بڕیارانه بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی سیسته‌می به‌رز بوون و دابه‌زین له نرخی بیتكۆین ئاڵۆز بێت و جێگیر نه‌بێت.
بیتكۆین له سیسته‌می یاسایی ژاپۆن و ئه‌ڵمانیادا كه‌لوپه‌لێكه كه ده‌توانێ وه‌ك ئامێری پاره‌دان به‌كار بێت، بیتكۆین یه‌كه‌م دراوی دیجیتاڵی بێ ناوه‌نده له ته‌وای دنیادا، چونكه سیسته‌مه‌كه‌ی بێ هیچ بانكێكی ناوه‌ندی یان به‌رپرسێكی ناوه‌ندی كار ده‌كات، ئه‌م تۆڕه به سیسته‌می دنیایی هاوسه‌نگ به هاوسه‌نگ كار ده‌كات و نرخه‌كانى كاری پێ ده‌كرێت، كاردانه‌وه‌كانیشى ڕاسته‌وخۆ و بێ ناوبه‌ند له ناو به‌كارهێنه‌راندا ئه‌نجامى ده‌بێ.
ئه‌زموونی سه‌ركه‌وتووی بیتكۆین چۆن بووه؟
بیتكۆین Bitcoin كه ئێسته له ئاستی دنیادا ڕۆڵی هه‌یه و ناسراوه و ته‌نانه‌ت هه‌موو ئه‌و كه‌موكوڕیانه‌ی هه‌یبوو ئێسته به‌هۆی زۆری به‌شدار بووان له‌م سیسته‌مه و به‌ره‌و پێش چوونی، كۆمپانیاكه كێشه‌كانی وه‌لا ناوه و به‌شێوه‌یه‌كی پێشكه‌وتوو تر هاتووه‌ته بازاڕه‌وه.
له ساڵی 2008 پاره‌ی دیجیتاڵی بیتكۆین داهێنرا كه ئه‌وكات نرخه‌كه‌ی زۆر كه‌م بوو، سه‌ره‌تا 100 یه‌كه‌ی ئه‌و دراوه به یه‌ك دۆلار بوو، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی خه‌ڵك رووی تێكرد و په‌ره‌ی پێ درا، نرخی هه‌ر یه‌كه‌یه‌ك له‌و دراوه به‌رز بووه‌وه بۆ سه‌رووی هه‌زار و 200 دۆلار و دواتر گه‌یشته دوو هه‌زار و 500 دۆلار، ئه‌مڕۆیش نرخه‌كه‌ی نزیكه حه‌وت هه‌زار دۆلاره.
ئه‌وكاته قوتابییه‌كی زانكۆیه‌كی نه‌رویج به‌ناوی كریستۆفه‌ر كۆچ، پێنج هه‌زار بیتكۆین ده‌كرێت به 27 دۆلار، ئه‌و له بیری ده‌چێت كه 27 دۆلاری به بیتكۆین داوه، به‌ڵام ئه‌كاونته‌كه‌ی هه‌ر ده‌مێنێته‌وه. رۆژێك كه باسى زیاتری بیتكۆین دێته پێش سه‌ردانی ئه‌كاونته‌كه‌ی ده‌كات ده‌بینێت حیسابه‌كه‌ی به‌رز بووه‌ته‌وه بۆ 880 هه‌زار دۆلار و ده‌یكاته‌وه به دۆلار و پاره‌كه راده‌كێشێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر په‌له‌ی نه‌كردایه، ئێسته حیسابه‌كه‌ی بۆ سه‌رووی هه‌شت ملیۆن دۆلار به‌رز ده‌بووه‌وه.
كه‌سێكی تر به ناوی یه‌رید كێنا پێنج هه‌زار بیتكۆین به هه‌زار دۆلار ده‌كڕێت، دیاره نرخی هه‌ر بیتكۆینێك 20 سه‌نت بووه و دوای ماوه‌یه‌ك بیتكۆین بوو به 258 دۆلار و بڕی ساماناكه‌ی ئه‌و به‌رز بووه‌وه بۆ ملیۆنێك و 290 هه‌زار دۆلار، به هه‌مان شێوه‌ی ئه‌ویش ئه‌گه‌ر په‌له‌ی نه‌كردبایه ئێسته نرخی هه‌ر بیتكۆینێك نزیكه‌ی حه‌وت هه‌زار دۆلاری بۆ ده‌كرد.
به‌كارهێنه‌رانی بیتكۆین به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پارێزراون، چونكه مامه‌ڵه‌كان له شوێنه تاریكه‌كانی وێب ده‌كرێن و شوێن و ناونیشانی ئه‌لیكترۆنی "IP" هه‌موو كه‌سێك پارێزراوه و هیچ حیسابێكی بۆ ناكرێت له‌لایه‌ن بڕۆسه‌ره تایبه‌ته‌كانی ئه‌نجامدانی پڕۆسه‌كه.
به‌كارهێنانی بیتكۆین به‌هیچ شێوه‌یه‌ك جێگه‌ی مه‌ترسی نییه، چونكه ده‌توانیت وه‌ك هه‌موو جۆره دراوێك مامه‌ڵه‌ی پێوه بكه‌یت به‌مه‌رجێك بۆ ئاڵ‌وگۆڕكردن و كرین و فرۆشتن و بازرگانی ئاسایی به‌كاری بهێنیت.
هه‌ندێك بۆچوون هه‌یه ده‌ڵێن، بیتكۆین دراوێكه وه‌ك هه‌موو دراوه‌كان كه ده‌توانرێت به‌كاربهێنرێت له شوێنه تاریكه‌كانی ئینته‌رنێت بۆ مامه‌ڵه كردن به‌شته نادروسته‌كانه‌وه دوور له هه‌موو به‌هایه‌كی مرۆڤایه‌تی و ڕێنوێنییه‌كان. ئه‌م خاڵه‌یشه بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی وڵاتان دانی پێدا نه‌نێن.