"نڤیدیا شیڵد"، كۆمپانیایه‌كی تایبه‌ته به دروستكردنی ئامێری ته‌كنه‌لۆژی گه‌یمینگ و بۆ ساڵی 2018 نوێترین تابلێتی گه‌یمه‌ری دروست كرد و خستییه بازاڕه‌كانی دنیاوه.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
theverge" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین به‌رهه‌می ته‌كنه‌لۆژی نڤیدیا شیڵد ده‌كات و ده‌ڵێت، وه‌ك نڤیدیا شیڵد روونكردنه‌وه‌ی داوه ئه‌م تابلێته خاوه‌ن شاشه‌یه‌كی به‌هێزه كه به سیسته‌می 4K كارده‌كات و كه ڕوونییه‌كه‌ی 1200 به 1920 و گه‌وره‌یی شاشه‌كه‌یشی 8.0 ئینجه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا میمۆری ناوه‌كی 512 گێگابایته و ڕامی هه‌شت گێگابایته و نرخه‌كه‌یشی ده‌گاته 199 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
كۆمپانیای نڤیدیا شیڵد كه ناسراوه به "Shield Console" و "Shield Android TV " له مانگی ئایار/مایۆی ساڵی 2015 دامه‌زراوه و و یه‌كێكه له سه‌نته‌ره گه‌وره‌كانی وڵاتی ئه‌مه‌ریكا بۆ تاقیكردنه یاری و دروستكردنی ئامێر تایبه‌ت به گه‌یمینگ، كه ساڵانه چه‌ندان هه‌زار به‌رهه‌می ناوازه ده‌خاته بازاڕه‌كانی دنیاوه و خاوه‌ن داهاتێكی زۆره، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌م ساڵیش یه‌كێك له به‌هێزترین تابلێته گه‌یمه‌ره‌كانی خسته بازاڕه‌كانه‌وه.