چه‌ند سه‌عاتێكی كه‌م پێش ده‌ستپێكردنی ئاهه‌نگه‌كه‌ی، كچێك درۆی ده‌ستگیرانه‌كه‌ی له‌باره‌ی نرخی هۆڵه‌كه‌وه بۆ ده‌ركه‌وت، به‌مه‌ش زۆر تووڕه بوو و نه‌یهێشت به‌شداری ئاهه‌نگه‌كه‌ی بكات.
هاریت بۆتله‌ر كچێكی 30 ساڵی به‌ریتانییه، چه‌ند ساعێتێك به‌ر له ده‌ستپێكردنی ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی، بۆی ده‌ركه‌وت كه ده‌سگیرانه‌كه‌ی له باره‌ی تێچووی ئاهه‌نگه‌كه و به تایبه‌ت نرخی هۆڵه‌كه‌وه درۆی له‌گه‌ڵ كردووه.
له‌به‌ر ئه‌م درۆیه‌ش هاریت زۆر تووڕه بوو، بۆیه كه‌شی تێكچوو و كۆنترۆڵی خۆی له ده‌ست دا، ده‌سگیرانه‌كه‌ی ده‌ركرده ده‌ره‌وه و نه‌یهێشت به‌شداری ئاهه‌نگه‌كه‌ی بكات.
هه‌ر به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستا، هاریت جله بووكێنییه‌كه‌ی له‌به‌ر كرد، هاوڕێ و خزمه‌كانی بانگهێشت كرد و به‌شدارییان له ئاهه‌نگه‌كه كرد، چونكه پێی وابوو كه ڕۆژێكی وا گرنگ دووباره نابێته‌وه له ژیانی و پێی خۆشه به جوانترین شێوه به‌ڕێی بكات.
كاتێكیش له لایه‌ن میدیاكانه‌وه دیمانه‌ی له‌گه‌ڵ ڕێكخرا، ڕوونی كرده‌وه كه هه‌رگیز حه‌زی نه‌كردووه ڕۆژی ئاهه‌نگی گواستنه‌وه‌كه‌ی به خه‌م و ناخۆشییه‌وه به‌ڕێ بكات، له‌به‌ر ئه‌وه زۆر به ئاسانی ئه‌و شتانه‌ی له خۆی دوور خستووه‌ته‌وه كه هه‌ستی كردووه ئاهه‌نگه‌كه‌ی لێ تێك ده‌ده‌ن و خه‌مباری ده‌كه‌ن، بۆ نموونه‌ش ده‌ستگیرانه‌كه‌ی.