لەسەر شكاندنەوەی ئۆتۆمبێل بۆ سەر یەكتر كەسێك دەكوژرێت

:: AM:09:51:20/06/2018 ‌
شەوی ڕابردوو لە گەڕەكێكی شاری هەولێر دوای ئەوەی لەلایەن دوو دراوسێ‌ بەهۆی شكاندنەوەی ئۆتۆمبێل بۆ سەر یەكتر، كەسێك دەكوژرێت و بكوژەكەش دەگیرێت.

ئەمڕۆ چوارشەم 20ـی حوزەیران/ یۆنیۆ، ڕائید هۆگر گەڵاڵی گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، بەداخەوە شەوی ڕابردوو بەهۆی شكاندنەوەی ئۆتۆمبێل بۆ سەر یەكتر لەلایەن دوو دراوسێ‌ ڕووداوێكی نەخوازراو ڕووی دا.

گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر دەڵێت، ڕووداوەكە دوای ئەوەی دوو دراوسێ‌ بە ئۆتۆمبێل دەشكێننەوە سەر یەكتر، یەكێكیان بە فیشەك ئەوەی تر دەكوژێت.

گەڵاڵی ئاشكرای كرد دوای ئەوەی بكوژەكە ڕووداوەكە ئەنجام دەدات لە گەڕەكی كوران لەلایەن هێزە تەناهییەكانی هەولێر گیراوە و دۆسیەی لێكۆڵینەوە بۆ ڕووداوەكە كراوەتەوە و بەمەبەستی ڕەوانەكردنی بۆ بەردەم دادوەر.

ئەو ڕووداوە لە كاتێكدایە دوو ساڵ لەمەوبەر ڕووداوێكی لەو شێوەیە هەبوو كە بەردەوامی تەنگژەی دارایی لە هەرێمی كوردستان، بووەتە هۆكاری زیادبوونی خۆ كوشتن و كوشتن لە ساڵانی پێشوو و ئەمساڵ، هەروەها زۆربوونی چەك لەماڵان بە بڕوای بەرپرسانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان هۆكارێكی تری زۆربوونی كوشتن و خۆكوشتنە لە هەرێمی كوردستان، ئەمساڵیش خۆكوشتن و كوشتن بە بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو زۆر زیادی كردووە.




وشە - رامیار جەواد