بڕیارێك لە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنی كوردستانەوە

:: AM:09:58:20/06/2018 ‌
لە ڕاگەیەنراوێكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە هەرێمی كوردستان بڕیاری ژمارە چوار دەردەكات كە تایبەتە بە دەزگای ڕاگەیاندن و چاودێران.

ئەمڕۆ چوارشەم 20ـی حوزەیران/ یۆنیۆ، لە ڕاگەیەنراوێكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێمی كوردستان هاتووە، ئاگەداری سەرجەم لایەنە پێوەندیدارەكان و دەزگە ڕاگەیاندنەكان دەكەینەوە لەگەڵ چاودێران لە ڕێكەوتی 20ـی حوزەیران/یۆنیۆ دەست دەكرێت بە تۆماری دەزگاكانی ڕاگەیاندن و چاودێرانی پرۆسەی هەڵبژاردن.

هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان بە بەشداری 38 قەوارە و حزب لە 30ـی ئەیلوول/سێپتێمبەر ئەنجام دەدرێت و ئەمڕۆ وادەی كۆتایە بۆ تۆماری هاوپەیمانی و ئەگەری درێژكردنەوەش هەیە.

ڕۆژی هەشتی ئایار/مایۆ سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە مەرسوومێك ڕۆژی 30 ئەیلوول/سێپتێمبەری بۆ ئەنجامدانی خولی پێنجەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاری كرد و كۆمیسیۆنیش دەستی بە ئامادەكارییەكان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكە كردووە، پەرلەمانی كوردستان لە 111 كورسی پێك دێ، 11 كورسی بۆ پێكهاتە نەتەوەیییەكانی كوردستان دیاری كراوە و لە 19ی ئایار/مایۆی 1992 هەڵبژاردنی خولی یەكەم ئەنجام درا، لە 2005 و 2009 و 2013 خولی دووەم و سێیەم و چوارەمی پەرلەمان هاتنە هەڵبژاردن.






وشە - رامیار جەواد