" گۆڕان دەستی هەیە لە هێنانی بەنزینی ژەهراوی بۆ سلێمانی"

:: PM:12:30:20/06/2018 ‌
بەرپرسێكی بزووتنەوەی گۆڕان ئاشكرای دەكات كۆمەڵێك بەرپرسی حزبەكان و بە بزووتنەوەی گۆڕانیش دەستیان هەیە لە تێكەڵكردن و ژەهراویكردنی بەنزین لە پارێزگای سلێمانی.

ئەمڕۆ چوارشەم 20ـی حوزەیران/ یۆنیۆ، محەمەد شێخ وەهاب ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند، دوای بەدواداچوون بۆم دەركەوت چەند تاقیگەیەكی نایاسایی لە ناوچەی تانجەڕۆ لە سلێمانی هەیە، كاری ئەو كارگانە تێكەڵكردنی بەنزینە لەگەڵ كۆمەڵێك مادەی ژەهراوی بۆ ئەوەی كوالیتی بەنزینەكە بەرز بێتەوە.

ئەندامەكەی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی گوتی، لە كاتی بەدواداچووندا لەلایەن چەند كەسێكەوە هێرشم كراوەتەسەر و گیرام دوای چەند سەعاتێك ئازاد كرام، هەروەها كۆمەڵێك بەرپرسی حزبەكان و بە بزووتنەوەی گۆڕانیش دەستیان هەیە لە تێكەڵكردن و ژەهراویكردنی بەنزین لە پارێزگای سلێمانی.

شێخ وەهاب ئاشكرای كرد بەڵگەی لەسەر تێوەگلانی زیاتر لە 50 بەرپرس و كۆمپانیا و كەسایەتی هەیە و هەموو بەڵگەكانم داوەتە پارێزگاری سلێمانی، ئەگەر پارێزگاریش رێوشوێنی یاسایی بەرانبەریان نەگرێتەبەر، ئەوا ناوی تەواوی ئەوانە ئاشكرا دەكەم.

ماوەی دوو ساڵە بەشێوەی بەردەوام بە تانكەر جۆرە بەنزینێك بۆ پارێزگای سلێمانی دەهێنرێت كە ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی لێ دەكرێت و چەندان جار ڕاگەیەنراوە كە ئەو تانكەرانە لە ئێرانەوە هاتوون گەڕێنراونەتەوە.




وشە - رامیار جەواد