لە كەركووك دوو تونێلی چەكدارانی داعش دۆزرانەوە

:: PM:04:29:20/06/2018 ‌

لە حەویجە پۆلیسی عێراق توانی دوو تونێلی نهێنیی بدۆزێتەوە كە چەكدارانی داعش بۆ چالاكییە تیرۆریستییەكانی خۆیان سوودیان لێی وەردەگرت، هاوكات هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵی عێراق لە میانەی پشكنین و بەدواداچوونەكانیان توانییان 13 بۆمب پووچەڵ بكەنەوە یان بیانتەقێننەوە.

شەوكەت جەودەت گوتەبێژی پۆلیسی فیدراڵی عێراق وێڕای ئاشكراكردنی ئەو زانیارییانە  باسی لەوەش كرد كە هێزەكانیان لەم پشكنین و بەدواداچوونەدا توانیویانە سێ تیرۆریست لە دوو گوندی كەركووك بگرن. بەڵام سێ تیرۆریستی تریش شوێنەكەیان جێ هێشتبوو پێش ئەوەی پۆلیسی فیدراڵی بیانگرێت.

ئەو باسی لەوەش كرد كە توانیویانە شوێنی بۆمبێك بدۆزنەوە كە لەسەر شەقام لە نزیك نەخۆشخانەی كەركووك چێنرابوو.

ماوەیەكە چالاكییە تیرۆریستییەكان و جموجۆڵی چەكدارانی داعش لە عێراق زیادی كردووە.

ساڵی رابردوو كۆتای داعش راگەیەنرا و حكوومەتی عێراق بە فەرمی سەركەوتنی خۆی بەسەر داعشدا راگەیاند. ماوەیەك بێدەنگییەك بەسەر چالاكییە تیرۆریستییەكان لە عێراقدا زاڵ بوو بەڵام چەند مانگێكە بە تایبەتی لەدوای هەڵبژاردنەوە رووداوە تیرۆریستییەكان لە پارێزگاكانی عێراق زیادیان كردووە.

 سەرچاوە/iraqinews




وشە - سلێمان تاشان